پاپای ڤاتیكان و شێخی ئه‌زهه‌ر یه‌كتر له باوه‌ش ده‌گرن
یه‌كه‌مجاره..

K24 - هه‌ولێر:
دوای نزیكه‌ی 10 ساڵ له ساردی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان، هه‌ر یه‌ك له پاپا فره‌نسیس پاپای ڤاتیكان و شێخ ئه‌حمه‌د ته‌یب شێخی ئه‌زهه‌ر له دیدارێكی "مێژوویی" كۆبوونه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، نووسینگه‌ی پاپای ڤاتیكان ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی به "مێژوویی و دۆستانه" وه‌سفكرد، دوای دیداره‌كه‌ش پاپای ڤاتیكان، بۆ رۆژنامه‌وانان گوتی: "په‌یامی دیداره‌كه‌مان هاوشێوه‌ی یه‌كتر له باوه‌شگرتنه‌كه‌مانه".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ڤاتیكان، دیداره‌كه‌یان نیو كاتژمێری خایاندووه و تێیدا "چه‌ند پرسێكی گرنگی نێوان كلێسای كاسۆلیك و موسڵمانان باسكراوه".
هه‌روه‌ها باس له ئاشتی له جیهانی و توندوتژی و تیرۆر و ره‌وشی كریستیانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له چوارچێوه‌ی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه تاووتوێكراوه و پاپا جه‌ختی له‌سه‌ر پاراستنیان كردووه‌ته‌وه.
دوایین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پاپا و شێخی ئه‌زهه‌ر له 27ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2000 بووه، كه پاپای كۆچكردووی ڤاتیكان، یۆحه‌نا پۆڵسی دووه‌م، سه‌ردانی شێخ محه‌مه‌د سه‌ید ته‌نتاوی كرد و له قاهیره له‌گه‌ڵی كۆبووه‌وه.
ئه‌م دیداره‌ی نێوان پاپای ڤاتیكان و شێخی ئه‌زهه‌ر، به قۆناغێكی نوێی په‌یوه‌ندییه‌كانییان داده‌نرێت، به‌و پێیه‌ی له 10 ساڵی رابردوو، ساردییه‌ك له په‌یوه‌ندییه‌كاندا هه‌بوو، ئه‌ویش به‌هۆی لێدوانێكی پاپا به‌نیكتۆسی شازده‌هه‌م، پاشای پێشووتری ڤاتیكان، لێدوانه‌كه‌ی به جۆرێك لێكدرایه‌وه كه تیرۆر په‌یوه‌ندی به ئیسلامه‌وه هه‌یه.