بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاوای عێراق به مووشه‌ك كرایه ئامانج
هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هاوپه‌یمانان، سه‌ره‌وه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه عێراقییه‌كان به‌رته‌سك ده‌كه‌نه‌وه

K24- هه‌ولێر:
وه‌ین مه‌رۆتۆ، گوته‌بێژی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئهنباڕی رۆژئاوای عێراق به مووشه‌ك كرایه ئامانج.
مه‌رۆتۆ له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر نووسیویه‌تی: هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه موشه‌كییه ده‌كرێت و لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه به‌رده‌وامه و دووپاتیكرده‌وه، "هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاوپه‌یمانان، ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه عێراقییه‌كان و سه‌ره‌وه‌ری نیشتمانی عێراقی به‌رته‌سك ده‌كه‌نه‌وه".
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای ئه‌نباڕ به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی حوڕه‌ی رایگه‌یاند، بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له رۆژئاوای ئه‌و پارێزگایه به مووشه‌كی كاتیۆشا كرایه ئامانج، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانیی به‌دواوه بێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت گوتیشی: مووشه‌كه‌كه ئاراسته‌ی بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د كرا، به‌ڵام له رێڕهوهكهی لادا و به‌ر ناوچه‌ی "مؤسسة"ی شاری به‌غدادی كه‌وت و هیچ زیانێكی گیانی و ماددیشی به‌دواوه نه‌بوو.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی: دوای هێرشه موشهكییهكه ده‌ستبه‌جێ هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌كه بڵاوبوونه‌وه و له ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشی هاوشێوه ده‌ستیان به پشكنینی ناوچه‌كه و لێكۆڵینه‌وه كرد و له‌ناو بنكه ئاسمانییهكهش زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێدرا، وه‌ك ئاماده‌باشی بۆ ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشه‌كان.
پێشتریش له 8ی مانگی رابردوو سوپای عێراق كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د راگه‌یاند.
ماوه‌ی ساڵێك و نیوه گرووپه میلیشیاكانی عێراق، كه ده‌گوترێت فه‌رمان له ئێران وه‌رده‌گرن و به‌شێكیان له ژێر ناوی نه‌ناسراون، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به گشتی و ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌ت له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق ده‌كه‌نه ئامانجی هێرشه مووشه‌كییه‌كانیان.
H.B