ته‌ندروستی جیهان سوپاس و ستایشی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
ئه‌حمه‌د زوه‌یتن: له‌داهاتوودا كاری زیاتر ده‌كه‌ین و ڤاكسینی زیاتر بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كه‌ین

K24- هه‌ولێر:
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌حمه‌د زوه‌یتن، نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان له عێراق ستایشی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای كرد و رایگه‌یاند، ده‌مه‌وێت سوپاسی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم و هاووڵاتییانی كوردستان بكه‌م، بۆ هه‌ماهه‌نگیكردنیان له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان له‌و دۆخه سه‌خته‌ی ئێستادا، كه ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه په‌تای كۆرۆنا به‌رۆكی جیهانی گرتووه و بووه‌ته هۆی ماندووبوونێكی زۆری كه‌رتی ته‌ندروستی له عێراق، ناوچه‌كه و جیهان به گشتی.
زوه‌یتن گوتی: هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌بووه، سه‌ره‌تا له‌پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه و پشكنینی پزیشكی بۆ ده‌ستنیشانكردنی تووشبووان و له داهاتووشدا ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی نێوانمان زیاتر ده‌بێت، بۆ راهێنانكردن به‌و كه‌سانه‌ی پسپۆڕن له‌م بواره‌دا، به‌تایبه‌ت كارمه‌ندانی تاقیگه پزیشكییه‌كان و گرنگی زیاتر به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانا پزیشكییه‌كانی پسپۆڕانی ئه‌و بواره و ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ین، كه له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنادان.
جه‌ختیشی كرده‌وه، من به پاڵه‌وان سه‌یری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م، كه شه‌و و رۆژیان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك كردووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ئێستاش رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان خه‌ریكی راهێنانه به كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، بۆ به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاستی تواناكانیان.
گوتیشی: كارمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه، له داهاتووشدا كاری زیاتر ده‌كه‌ین و ڤاكسینی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت به رێژه‌ی 20% ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی كۆمپانیای كۆڤاكسه‌وه ڤاكسین وه‌ربگرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دۆخی ته‌ندروستی به‌ره‌و باشبوون ده‌ڕوات، به‌ڵام مانای وانییه كه له ڤایرۆسه‌كه رزگارمان بووبێت، پێویسته زیاتر پابه‌ندی دووری كۆمه‌ڵایه‌تی و دووركه‌وتنه‌وه له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان بین و ده‌بێت ده‌مامك به‌كاربهێنین و وه‌رگرتنی ڤاكسین به‌هه‌ند وه‌ربگرین و له داهاتووشدا بڕێكی زیاتری ڤاكسین بۆ هاووڵاتییان دابین ده‌كرێت.
دووپاتیكرده‌وه، له دیداره‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی، باسمان له زۆر سێكته‌ری تایبه‌ت به بواری ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان كرد، له‌وانه‌ش جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی زیاتر له نێوانمان و نابێت هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان ته‌نیا له كاتی قه‌یرانه ته‌ندروستییه‌كاندا قه‌تیس بكرێت، به‌ڵكو به‌رده‌وام پێویستمان به‌و هه‌ماهه‌نگیه هه‌یه.
H.B