سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستگیركرا
به‌گویره‌ی مادده‌ی 4ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌نداروێكدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی ده‌ستگیركردنی قاسم مه‌حمود كه‌ریم موسلیح، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی له ئه‌نبار راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، ناوبراو له‌سه‌ر فه‌رمانی دادگا و به‌گوێره‌ی مادده‌ی 4ی یاسای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌ستگیركراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌سه‌ر یاداشتی ده‌ستگیركردن و فه‌رمانی دادوه‌ری له به‌رواری 21/5/2021 و به‌گوێره‌ی مادده‌ی 4 له یاسای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 26/5/2021 هێزێكی ئه‌منی له پرۆسه‌یه‌كدا تۆمه‌تبار قاسم مه‌حمود كه‌ریم موسلیحیان ده‌ستگیركرد و لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌باره‌ی كرده‌وه تاوانكارییه‌كان و به‌گوێره‌ی بنه‌ما یاساییه‌كان له‌گه‌ڵی به‌رده‌وامه.
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و پرۆسه‌یه هیچ لایه‌نێكی سه‌ربازی و ئه‌منی ناكاته ئامانج، وه‌ك چۆن له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت كه ئامانجیان نانه‌وه‌ی فیتنه و پشێوییه و هه‌موو ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانیش له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كاندان.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ قاسم مه‌حمود كه‌ریم موسلیح، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی له ئه‌نبار، ناسراو به قاسم موسلیح خه‌فاجی له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منی عێراقییه‌وه به هاوكاری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیركرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی رابگه‌یه‌ندرێت.
H.B