له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا حه‌شدی شه‌عبی و دژه تیرۆر رووبه‌ڕووی یه‌ك وه‌ستاون.. ئه‌گه‌ری پێكدادانیش زۆرن
دۆخی به‌غدا شڵه‌ژاوه و هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراقی خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی.. گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه له كازمی و حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌كه‌ن

K24- هه‌ولێر:
دوای گرژییه‌كانی ئه‌مڕۆی نێوان حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له به‌غدای پایته‌خت به‌هۆی ده‌ستگیركردنی فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن دژه تیرۆری عێراقه‌وه، ناسه‌قامگیرییه‌كی زۆر له به‌غدا هاتووه‌ته ئاراوه و حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه ده‌كات و هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراقیش كه‌وتووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی.
له‌و باره‌یه‌وه شڤان جه‌باری، په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، دوای ده‌ستگیركردنی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، گروپه‌كانی حه‌شد هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان له هێزه ئه‌منییه‌كان كرد و بانگه‌شه‌ی رووخاندنی حكومه‌تی مسته‌فا كازمی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئازاد نه‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پشێوی ئه‌و دۆخه گه‌یشتووه‌ته ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی چه‌ند رێگه‌یه‌كیان له ناوچه هه‌ستیاره‌كانی شاری به‌غدا داخستبوو، له به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق هه‌موو ئه‌و رێگانه‌یان داخستووه، كه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز ده‌چن و له‌سه‌ر پردی (موعه‌له‌ق)ـیش هێزه‌كانی دژه تیرۆ و حه‌شدی شه‌عبی رووبه‌ڕووی یه‌ك وه‌ستاونه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری پێكدادانیش زۆرن.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، هێزێكی زۆری چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی له ده‌روازه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بچنه ناو ناوچه‌ی سه‌وز.
وه‌ك راشیگه‌یاند، له‌ناوجه‌رگه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز و كۆی ده‌روازه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش هێزێكی زۆری دژه تیرۆر بڵاوه‌یان پێكراوه و خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو به‌رگری له‌و ناوچه‌یه بكه‌ن، هاوكات تیمه‌كانی فریاگوزاری ته‌ندروستیش له‌و ناوچانه ئاماده كراون.
په‌یامنێری كوردستان24 گوتی: په‌رله‌مانتارانی كوتله‌ی سادیقونی سه‌ر به قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌ركرده‌ی گرووپی عه‌سایئ ئه‌هلول حه‌قی حه‌شدی شه‌عبیله په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، سكرتێری حزبی سه‌نه‌دی عێراقی له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، هه‌ڕه‌شه له مسته‌فا كازمی و حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
هه‌وره‌ها گوتی: به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه به مادده‌ی 4ی تیرۆر ده‌ستگیركراوه، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه له ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی نادیار.
جێگای ئاماژه‌یه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ قاسم مه‌حمود كه‌ریم موسلیح، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی له ئه‌نبار، ناسراو به قاسم موسلیح خه‌فاجی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراقییه‌وه ده‌ستگیركرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی رابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، ناوبراو له دۆسیه‌ی كوشتنی خۆپیشانده‌ران و چالاكوانان تێوه‌گلاوه.
H.B