شاره‌زايانى ياسا: هيچ به‌ربه‌ستێكى ياسايى له‌به‌رده‌م به‌ديهاتنى خه‌ونى كورددا نييه
ئەوان دەڵێن: پێویستە سوود لەو دەرفەتە وەربگیرێت و بە كردەوە ھەنگاوی بۆ بنرێت.
K24 – هه‌ولێر:
لە سەر ریفراندۆم و راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان، یاسا ناسان و دادوەران دەڵێن، ئێستا كورد دەرفەتێكی گەورەی لەبەردەمدایە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم و ھیچ بەربەستێكی یاسایی نییە رێ لەو خەونەی كورد بگرێت، ئەوان دەڵێن: پێویستە سوود لەو دەرفەتە وەربگیرێت و بە كردەوە ھەنگاوی بۆ بنرێت.
پرسێك خه‌ونی میلله‌تێك، ده‌مێكه كورد قوربانی ده‌دات، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌م خه‌ونه بگات. دادوه‌ر محه‌ممه‌د عرێبى، له‌و باره‌يه‌وه گوتى: "كیمیاييبارانی هه‌ڵه‌بجه ره‌هه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، به یه‌كێك له قێزه‌ونترین تاوانه‌كان له مێژووی عێراق داده‌ندرێت، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره سه‌رۆكی وڵاتێك هاووڵاتیانی به‌مجۆره كیمیاباران بكات، بۆیه بڕیاری كورد بۆ ریفراندۆم، مافێكی سروشتی هاووڵاتیانه، گه‌ل ده‌توانێت چاره‌نووسی خۆی دیار بكات".
سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه مانه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق له دوو ده‌ستی خاڵی چیتر نییه، شاره‌زایه‌كی یاسای نێوده‌وڵه‌تیش ده‌ڵێت، له‌ڕووی یاساییه‌وه هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی ریفراندۆم نییه.
بارزانی چه‌ندینجار به هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوان بین كه‌سانێك سه‌ربه‌خۆیمان پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌وا هه‌رگیز وه‌ده‌ستی ناهێنین، داده‌ورێكیش پێیوایه، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه بارزانی، كه‌شتیيه‌كه بۆ كه‌نارێكی ئارام ببات.
هاووڵاتیان تینووی سه‌ربه‌خۆین، ده‌یانه‌وێ تا زووه بڕیار بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بدرێت، داواشده‌كه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كان ماڵه‌كانی خۆیان رێك بخه‌نه‌وه و چیتر ماڵ جیایی نه‌كه‌ن، تا جارێكی دیكه ئه‌م ده‌رفه‌ته زێرین له‌بار نه‌چێت.