نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وروپا تۆمه‌تبار ده‌كات به گیانله‌ده‌ستدانی كۆچبه‌ران
تا ئێستا 723 كه‌س له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست به‌هۆى هه‌وڵدان بۆ په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا گیانیان له‌ده‌ستداوه

K24 - هه‌ولێر:
نوسینگه‌ى مافى مرۆڤى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له یه‌كێتى ئه‌وروپا رایگه‌یاند، به‌شێكى زۆری به‌رپرسیاریه‌تى مردنى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى كه به رێگه‌ى ده‌ریاوه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌نه ئه‌وروپا، له‌سه‌ر ئه‌ستۆی وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپایه.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتێكى تازه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ساڵانه كۆچبه‌ران له رێگه‌ى كه‌شتى و به‌له‌مى بچووك له ده‌ریاى ناوه‌ڕاسته‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ره‌و ئه‌وروپا بپه‌ڕنه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ستدانیان، بۆیه پێویسته بپارێزرێن.
راپۆرته‌كه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تیشكى خستۆته سه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانى وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا له هه‌نگاوی رزگاركردن و به‌هاناوه‌چوونى كۆچبه‌ران.
له‌هه‌مانكاتدا رێكخراوێكى مرۆیی ئیسپانى هه‌ندێك وێنه‌ى كۆچبه‌رانى مردووى ژن و منداڵى له كه‌ناراوه‌كانى لیبیا بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه هه‌وڵیانداوه بپه‌ڕنه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا، به‌ڵام گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌نێویاندا لاشه‌ى ژنێك و منداڵێك كه نیوه‌یان له‌ژێر لیمه و نیوه‌كه‌ى دیكه‌شیان له ده‌ره‌وه‌یه، ئه‌مه بووه‌ته جێی نیگه‌رانى راى گشتى، به پێى ئاماره‌كانیش ئه‌مساڵ تا ئێستا 723 كه‌س له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست به‌هۆى هه‌وڵدان بۆ په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لوڕا لانوزا، سه‌رۆكى به‌شى گه‌یاندن له رێكخراوێكى ئیسپانى گوتی: ئێمه له‌حاڵه‌تى تاسانین، كاتێك ده‌بینین خه‌ڵك له‌هه‌وڵى جددیدایه بۆ راكردن له لیبیا، ئێمه‌ش ناتوانیش بیانگه‌ڕێنینه‌وه، ده‌بێت هه‌نگاوی رزگاركردن و فریاگوزاری له‌نێو ده‌ریا هه‌بێت بۆ پاراستنى گیانى كۆچبه‌ران.