گرژییه‌كانی نێوان مسته‌فا كازمی و حه‌شدی شه‌عبی كۆتایی نه‌هاتوون
وه‌زیری به‌رگری عێراق: باجه‌كه‌ی هه‌ر چییه‌ك بێت جارێكی دیكه رێگه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز به حه‌شدی شه‌عبی ناده‌ین

K24- هه‌ولێر:
جومعه عیناد، وه‌زیری به‌رگری عێراق له‌باره‌ی ئه‌و گرژیانه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له‌نێوان گرووپه چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق له شاری به‌غدا روویاندا، كه چه‌كدارانی حه‌شد هه‌ڵیانكوتایه ناوچه‌ی سه‌وز و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دژه تیرۆر و سوپا له‌ڕووی یه‌ك وه‌ستانه‌وه، دووپاتیكرده‌وه، "باجه‌كه‌ی هه‌ر چ بێت رێگه به دووباره‌بوونه‌وه‌ی ناده‌ین".
ئه‌م گوتانه‌ی وه‌زیری به‌رگری عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا هاتوون و گوتی: "پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی قاسم موسلیح، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ئه‌نبار به شێوازێكی هه‌ڵه ئه‌نجام درا، پێویست بوو به‌ر له ده‌ستگیركردنی، ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی باسكرابا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "نابێت جارێكی دیكه رووداوی له‌مشێوه‌یه دووباره ببێته‌وه، ئه‌گینا هه‌ندێك لایه‌ن بێده‌نگی ده‌وڵه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخانه به ترسان لێكده‌ده‌نه‌وه و وا ده‌زانن كه توانای نییه رووبه‌ڕووی هیچ لایه‌نێك ببێته‌وه، كه له راستیدا وا نییه، به‌ڵام ئێمه نامانه‌وێت خوێن بڕژێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه به‌هه‌ڵه‌داچوون، كه ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر حه‌شدی شه‌عبی نه‌بوایه عێراق نه‌یده‌توانی به‌سه‌ر داعشدا سه‌ركه‌وێت، ئه‌گه‌ر حه‌شدیش نه‌بوایه هه‌ر سه‌رده‌كه‌وتین، به‌ڵام بوونی حه‌شد له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به داعشدا پرۆسه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی خێراتر كرد".
هه‌ر ئه‌مڕۆش سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی جه‌ختی كرده‌وه، گرژییه‌كانی نێوان مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی كۆتایی نه‌هاتوون.
جێگای ئاماژه‌یه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو قاسم مه‌حمود كه‌ریم موسلیح، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی له ئه‌نبار، ناسراو به قاسم موسلیح خه‌فاجی به تۆمه‌تی تێوه‌گلانی له كوشتنی چالاكوانان و خۆپیشانده‌ران، به ماددی 4ی تیرۆر و به فه‌رمانی دادگا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراقه‌وه ده‌ستگیركرا.
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كیش بۆ ده‌ستگیركردنی موسلیح، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا و وێڕای كۆنترۆڵكردنی چه‌ند پرد و ده‌روازه‌یه‌كی ئه‌و ناوچه‌یه، هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان له مسته‌فا كازمی و حكومه‌ته‌كه‌ی كرد و هێزی زیاتریان له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقه‌وه به‌ره‌و به‌غدای پایته‌خت جووڵاند.
له به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌كانی سوپا و دژه تیرۆری عێراق له ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و له‌سه‌ر پردی موعه‌له‌ق له‌ڕووی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ستانه‌وه.
H.B