کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: لە 24 کاتژمێردا ئەنجامی هەڵبژاردن رادەگەیه‌نرێت
بەو مەرجەی ئەنجامی ئەلیکترۆنی و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست جیاوازییەکەی کەمتر بێت لە (5%)ی کۆی گشتی دەنگەکان

K24 - هه‌ولێر:
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگه‌یاند، لە 24 کاتژمێردا ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئاشکرا دەکەن.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرای كرد، لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا کە له مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوو دەکرێت، دوای 24 کاتژمێر ئەنجامی هەڵبژاردن رادەگەیه‌نرێت، بەو مەرجەی ئەنجامی ئەلیکترۆنی هەڵبژاردنەکان و ئەنجامی جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست جیاوازییەکەی کەمتر بێت لە (5%)ی کۆی گشتی دەنگەکان.
بڕیارە لە 10ی ئۆکتۆبەری داهاتوو، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان لە عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌رچه‌نده چه‌ند سیناریۆیه‌ك بۆ داوخستنی هه‌ڵبژاردن باس ده‌كرێت و به‌مدواییانه‌ش ره‌وشی ئه‌منی به‌غدا ئاڵۆز بووه، به تایبه‌تی دوای دهستگیركرنی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی، به‌ڵام كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كردووه.
د.ی