شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته‌ به‌غدا

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ شاندی دانوستاندکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی عێراق و وەرگرتنی شایستە داراییەکەنی کوردستان، دەچێتە بەغدا.

بەختیار حاجی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە کوردستان 24ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30ی ئایار/ مایۆی 2021، شاندی دانوستاندکار بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ده‌گاته‌ بەغدا.

بەختیار حاجی گوتیشی: "ئامانج لە سەردانەکە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە یاسایی بودجەی 2021ی عێراق و دووپاتکردنەوەی ئامادەیی بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم پابەندییەکان بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەکو خۆی بگات".

بەڕێوەبەری گشتی کاروباری پەیوەندییەکان و بەدواداچوونی نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێم لە بەغدا هەروەها گوتی: "بڕیارە شاندەکە لەگەڵ وەزیرە پەیوەندیدارەکان دیداریان هەبێت".

 

Fly Erbil Advertisment