سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری کشتوکاڵی عێراق دەکات
پێدانی بڕوانامەی زانستی بە بەروبووم و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی كوردستان تاووتوێ کرا

کوردستان
بهروبوومهكانی ههرێمی كوردستان
وهزیری كشتوكاڵی عێراق
كردنهوهی بازاڕی هاوبهش
مهسرور بارزانی
K24- ههولێر:
ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/5/30 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد کەریم خەفاجی، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵی کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵی و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتی دەربارەی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەڕووی بەرووبووم و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی یەکتر.
هەروەها بابەتی وەرگرتنی بڕی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی فیدراڵی، کە ساڵانە دیاری دەکرێت و پێدانی بڕوانامەی زانستی بە بەروبووم و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەرێم، تاووتوێ کران.

