ئه‌مه‌ریكا سیخوڕی به‌سه‌ر مێركڵ و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی ئه‌وروپا كردووه
"سی ئای ئه‌ی" له رێگه‌ی هاوكاریكردنی یه‌كه‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازیی دانیماركه‌وه سیخوڕی به‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانه‌وه كردووه

K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی ئێزگه‌ی دانیمارك بڵاویكرده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا سیخوڕی به‌سه‌ر سیاسییه دیاره‌كانی ئه‌وروپا كردووه، له نێوانیان "ئه‌نجێلا مێركڵ" راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، له نێوان ساڵانی 2012 و 2014، له رێگه‌ی به‌رنامه‌ی هاوكاریكردنی هه‌واگری سه‌ربازی دانیماركه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی، ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا "سی ئای ئه‌ی"، له رێگه‌ی كێبڵی ئینته‌رنێتی دانیمارك، سیخوڕی به‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه سیاسییه باڵاكانی ئه‌ڵمانیا، سوید، نه‌رویج و فه‌رنسا كردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، "سی ئای ئه‌ی"، هاوكاریكردنی بواری چاودێری یه‌كه‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازی دانیماركی به هه‌ل زانیوه، تا سیخوڕی به‌سه‌ر سیاسییه‌كانه‌وه بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای كرد، "ته‌ره‌ین برامسین" وه‌زیری به‌رگری دانیمارك، له مانگی حوزه‌یرانی (2019)ه‌وه بووه‌ته وه‌زیر، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له مانگی ئابی 2020 سیخوڕی به‌سه‌ره‌وه كراوه.
برامسین، بۆ ئێزگه‌ی دانیمارك روونیكرده‌وه، "سیخوڕیكردن به‌پێی به‌رنامه و له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌كانمانه‌وه كارێكی قه‌بووڵكراو نییه".

هێشتا دیار نییه، كه دانیمارك ئاگاداری سیخوڕیكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووبێت، كه سیسته‌می چاودێریكردنی له‌سه‌ر دراوسێكان به‌كارهێناوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازیی دانیمارك هیچ لێدوانێكی له‌و باره‌وه نه‌داوه.
ئێزگه‌ی دانیمارك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌نجێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و وه‌زیری پێشووی ئه‌ڵمانیا "فرانك ڤالته‌ر شتاینمایر" و سه‌ركرده‌ی به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌وكاتی ئه‌ڵمانیا "بیر شتاینبۆرك"، له‌و كه‌سایه‌تییانه بوون، كه "سی ئای ئه‌ی" سیخوڕی به‌سه‌ره‌وه كردوون.
سی ئای ئه‌ی، توانای ئه‌وه‌ی هه‌بووه، كه چاودێری به‌سه‌ر نامه و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و تۆماری ئینته‌رنێته‌وه بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كرداری گه‌ڕان له ئینته‌رنێت و خزمه‌تگوزاری گفتوگۆش سیخوڕی به‌سه‌ره‌وه كراوه.
یه‌كه‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازیی دانیمارك ورده‌كاری سیخوڕیكردنه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای له مانگی ئایاری 2015 له‌ژێر ناوی "كرداری ده‌نهامه‌ر" ئاماده‌كردووه و پێشكه‌شی سه‌ركردایه‌تی یه‌كه‌كه‌ی كردووه.
ده‌سته‌ی ئێزگه‌ی دانیمارك روونیكرده‌وه، زانیارییه‌كانیان له 9 سه‌رچاوه‌ی جیاوازه‌وه پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، كه به‌هێزترین به‌ڵگه‌یان، یه‌كه‌ی هه‌وڵگری سه‌ربازی دانیماركه.
د.ی