رووسیا.. پەرلەمانتارێکی کورد بە زۆرینەی رەھا پێش رکابەرەکانی کەوتووە
پێنجه‌مین جاره له‌سه‌ره‌یه‌ك زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنێت

K24 - هه‌ولێر:
زه‌لیمخان موتسۆیێڤ، په‌رله‌مانتاری كورد لە په‌رله‌مانی رووسیای فیدراڵ "ئه‌نجوومه‌نی دوما"، لە دەنگدانی پێشوەختە لە هەرێمی پێرڤە ئوڕاڵسک بۆ شەشەمین جار، دەنگی زۆرینەی دەنگدەرانی هەرێمەکەی بەدەست هێنا و وەک کاندیدێکی سەربەخۆ دەچێتە نێو کێبرکێی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی رووسیا، کە وابڕیارە لە ئەیلولی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
لەکاتێکدا "زەلیمخان" ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی فەرمانڕەوا، واتە پارتی یەکگرتووی رووسیایە، بەڵام وەک سیاسییەکی سەربەخۆ بۆ شەشەمین جار دەچێتەوە نێو کێبرکێی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی رووسیاوە.
زه‌لیمخان موتسۆیێڤ، كوردێكی ئێزدی نیشته‌جێی مۆسكۆیه. تا ئێستا 5 جار له‌سه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیدا به زۆرینه‌ی ده‌نگی رەھا بووەتە ئەندامی پەرلەمانی رووسیا.
زەلیمخان، له هه‌ڵبژاردنی 18/ 9/ 2016 به زۆرینه‌ی ده‌نگ له بازنەی هه‌رێمی پێرڤه- ئوڕالسك "ئه‌نجوومه‌نی دۆما"ی رووسیای فیدراڵ بووه‌تە ئه‌ندامی په‌رله‌مانی رووسیا. به‌م پێیه‌ش ناوبراو ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد له مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی رووسیا؛ چونكه تاكه ئه‌ندام په‌رله‌مانه بۆ پێنج جار له‌سه‌ریه‌ك زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست ھێنابێت.

زەلیمخان، له 24/ 11/ 2019 له كۆنگره‌ی پارتی یه‌كگرتووی رووسیا، كه به پارتی "پوتن" ئه‌ژمار ده‌كرێت؛ به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارته‌كه هه‌ڵبژێردرا.
زه‌لیمخان موتسۆیێڤ، له‌ساته ناخۆشه‌كاندا به‌ته‌نگ گه‌له‌كه‌یه‌وه بووه و له‌كاتی هێرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له رێگای دەزگای خێرخوازی بارزانی، هاوكاری و كۆمه‌كی پێشكه‌ش به ئاواره و لێقه‌ومانی کوردستان كردووە.
د.ی