پۆلیسی راپه‌ڕین: ئەو کەسەی خۆی بە پێغەمبەر ناساندبوو بەخشراوە
پۆلیسی راپه‌ڕین له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی به "پێغه‌مبه‌ر" ناساندووه، به‌خشراوه و باری ده‌روونی ناجێگیره.
K24 – رانیه:
پۆلیسی راپه‌ڕین له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی به "پێغه‌مبه‌ر" ناساندووه، به‌خشراوه و باری ده‌روونی ناجێگیره.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: "لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵیک بڵاو کراوەتەوە گوایە ئێوارەی ئەمڕۆ کەسێک لەناو بازاڕی رانیە خۆی بە پێغەمبەر ناساندووە و لەلایەن هاووڵاتیان هێرشی کراوەتەسەر، بەڵام ئەو هاووڵاتیە باری دەروونی ناجێگیرە و پاش ئەوەی خەڵک لێ کۆبووه‌تەوە هێزەکانمان گەیشتونەتە ناو بازاڕ و رزگاریان کردووە".
هه‌روه‌ها هاتووه: "داوا لە هاووڵاتیان دەکەین رەچاوی باری دەروونی ئەو جۆرە کەسانە بکەن و بەچاوی رێزەوە سەیریان بکەن کە لە ناو کۆمەڵگه بە بەخشراو ناودەبرێن".