سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی سعودیە کرد
کونسولی گشتی نوێی سعودیە خواست و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی

K24 - ههولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 1 ی حوزەیران/ یۆنیۆی 2021 پێشوازی لە "محەمەد بن سلێمان ئەلعسیری"، کونسولی گشتیی نوێی شانشینی عەرەبستانی سعودی لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە کونسولی نوێی سعودیە، هیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سعودی، لە هەموو بوارەکاندا پەرەبسێنن.

کونسولی گشتی نوێی سعودیە، سڵاو و رێزی شا "سەلمان بن عەبدولعەزیز" و جێنشین "میر محەمەد بن سەلمان"ی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و خواست و ئامادەیی وڵاتەکەی، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا.