به‌شیر حه‌داد: باڵیۆزی توركیامان له‌باره‌ی بڕینه‌وه‌ی دره‌خته‌كانی ناوچه سنوورییه‌كان بانگهێشت كردووه
داوای له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری كردووه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار سه‌ردانی ناوچه سنوورییه‌كانی قه‌زای ئامێدی بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به‌و وێنانه‌ی له‌باره‌ی بڕینه‌وه‌ی دره‌خته‌كانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه بڵاوبوونه‌ته‌وه و رایگه‌یاند، باڵیۆزی تورکیای لەبارەی بڕینەوەی درەختی ناوچە سنوورییەکان بانگهێشت كردووه.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، به‌شیر حه‌داد گوتی: باڵیۆزی توركیا گوتوویه‌تی، ئه‌و وێنانه‌ی له‌باره‌ی بڕینه‌وه‌ی دره‌خته‌كانی ناوچه سنوورییه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه، كۆنن هی چه‌ند ساڵ به‌ر له ئێستان و ناوچه‌كانیش باكووری كوردستانن نه‌ك ناوچه سنوورییه‌كانی باشووری كوردستان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاندبوو، به‌فه‌رمی داوای له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری كردووه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار سه‌ردانی ناوچه سنوورییه‌كانی قه‌زای ئامێدی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به راستییه‌كان بگه‌ن سه‌باره‌ت به‌و وێنانه‌ی له‌باره‌ی بڕینه‌وه‌ی دره‌خته‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه.
H.B