مەسرور بارزانی: بە توندی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە سهركۆنه و شەرمەزار دەکەم
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: داوا لە پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دەکەم کە بە یەکدەنگیی لە دژی ئەم دەستدرێژییە بوەستنەوە

K24 – هەولێر
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بە توندی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە سهركۆنه و شەرمەزار دەکەم و داوا لە پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دەکەم کە بە یەکدەنگیی لە دژی ئەم دەستدرێژییە بوەستنەوە".
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگە رایگەیاند: "بە توندی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە سهركۆنه و شەرمەزار دەکەم. پرسە و هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی پێنج شەهیدەکە دەکەم و ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارهكان دەخوازم".
سەرۆکی حکومەت راشیگەیاند: "داوا لە پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دەکەم کە بە یەکدەنگیی لە دژی ئەم دەستدرێژییە بوەستنەوە".
بە توندی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە سهركۆنه و شەرمەزار دەکەم. پرسە و هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی پێنج شەهیدەکە دەکەم و ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارهكان دەخوازم.
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) June 5, 2021
داوا لە پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دەکەم کە بە یەکدەنگیی لە دژی ئەم دەستدرێژییە بوەستنەوە.