په‌رله‌مانی كوردستان: داوا لە پەکەکە و تورکیا ده‌كه‌ین شەڕ و ئالۆزیەکانیان لە هەرێمی کوردستان دووربخەنەوە
هاوخەمی خۆی بۆ شەهیدبوونی 5 پێشمەرگە نیشاندا

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا په‌رله‌مانی كوردستان نیگه‌رانی خۆی له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه له سنووری قه‌زای ئامێدی راگه‌یاند و داوای له په‌كه‌كه و توركیا كرد، شه‌ڕی خۆیان له سنووری هه‌رێمی كوردستان دوور بخه‌نه‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان:
بە ناوی پەرلەمانی کوردستانەوە هاوخەمی خۆمان بۆ شەهیدبوونی ئەو پێنچ پێشمەرگە قاره‌مانه دەردەبڕین، کە بەرەبەیانی رۆژی 5ی 6ی 2021 لە دەڤەری ئامێدی، وەك ئەوەی لە راگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە لەلایەن پەکەکەوە لە بۆسەیەکدا شەهید کران. وێڕای پرسە و سەرەخۆشیمان بۆ خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزیان، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازین .
پەرلەمانی كوردستان بژاردەی شەڕ بە هەموو جۆرێك رەتدەکاتەوە و خوازیارین شەڕی لایەنە ناکۆکەکان لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دووربخرێتەوە، و دەبێت هەموو لایەك سەروەری هەرێمی کوردستان بپارێزن و بیانو بە دەستەوە نەدرێت بۆ شەڕ و پەلامار و لەشکرکێشی وڵاتان، بەجۆرێك کە کار بکاتە سەر ناوچەکانی کوردستان و بە هۆیەوە سەر و ماڵی هاووڵاتیانمان و سروشتی ناوچەکە بکەوێتە مەترسییەوە و رێگری بکرێت لە ئاوەدانکردنەوە و ئارامی گوندەکان. داواکارین لە پەکەکە و تورکیا شەڕ و ئالۆزیەکانی خۆیان لە هەرێمی کوردستان دووربخەنەوە و بژاردەی ئاشتی و چارەسەری سیاسی بگرنە بەر و رێز لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان و سەروەری هەرێمی کوردستان و عێراق بگرن.
پەرلەمانی كوردستان
5ی 6ی 2021
H.B