پارێزگاری دهۆك هێرشی په‌كه‌كه بۆ سه‌ری هێزی پێشمه‌رگه به‌توندی شه‌رمه‌زار ده‌كات
عه‌لی ته‌ته‌ر: داوا له چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ین خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه جێبهێڵن، كه به مه‌یدانی خه‌باتی خۆیان ده‌زانن

K24- دهۆك:
عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك له راگه‌یه‌ندراوێكدا هێرشی په‌كه‌كه‌ی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنووری قه‌زای ئامێدی به‌توندی شه‌رمه‌زار كرد و داوای له چه‌كدارانی په‌كه‌كه كرد، خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه جێبهێڵن، كه به مه‌یدانی خه‌باتی خۆیان ده‌زانن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگاری دهۆكدا هاتووه، "هێرشی ئه‌مڕۆی 5ی حوزه‌یرانی 2021ی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ئه‌ركی فه‌رمییدا و له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان له سنووری پارێزگای دهۆك ،به‌توندی شه‌رمه‌زار و ئیدانه ده‌كه‌ین و هاوخه‌می خۆمان بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان راده‌گه‌یه‌نین و هیوای سه‌لامه‌تی بۆ برینداران ده‌خوازین".
عه‌لی ته‌ته‌ر گوتیشی: "له هه‌مان كاتدا داوا له چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ین، بچنه ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی به مه‌یدانی خه‌باتی خۆیان ده‌زانن و با به‌س بێت ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و ده‌رده‌سه‌رییه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنن و به‌س بێت ببنه هۆكاری وێرانكردن و كاولكاری هه‌رێمی كوردستان".
جێگای ئاماژه‌یه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌كاتی ئه‌ركی فه‌رمی خۆیاندا له چیای مه‌تینای سه‌ر به قه‌زای ئامێدی له سنووری پارێزگای دهۆك، كه بۆ پاراستنی خه‌ڵك و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه گه‌رابوونه‌وه ئه‌و ناوچه‌یه، كه‌وتنه بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و له ئه‌نجامدا 5 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و 4ی دیكه‌ش بریندار بوون.
H.B