رێناس جانۆ: په‌كه‌كه دژی ده‌ستكه‌وتی كورده له‌هه‌ر شوێنێك بێت
"ئامانجی په‌كه‌كه دروستبوونی قه‌واره‌یه‌كی ئازاد نییه، ئه‌گه‌ر ئامانج ئه‌مه بێت، بۆچی قه‌واره‌ی ئێمه ناپارێزن"

K24- هه‌ولێر:
رێناس جانۆ، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه هه‌وڵی بۆ ده‌دات، بۆ ئازادی كوردستان نییه، به‌ڵكو ئامانجی شێواندنی ئارامی و تێكدانی ژیانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه، ئامانجی په‌كه‌كه دروستبوونی قه‌واره‌یه‌كی ئازاد نییه، ئه‌گه‌ر ئامانج ئه‌مه بێت، بۆچی قه‌واره‌ی ئێمه ناپارێزن.
رێناس جانۆ گوتی: "به‌داخه‌وه جارێكی دیكه په‌كه‌كه ده‌هۆڵی شه‌ڕی لێدا، په‌كه‌كه له سه‌ره‌تای درووستبوونیه‌وه ده‌زانێت باشووری كوردستان شوێنی ئه‌وان نییه، هه‌موو هێزه‌كانی هه‌رێمی كودستان له قۆناغه جیاوازه‌كاندا داوایان له په‌كه‌كه كردووه، كه ده‌ستبه‌رداری شه‌ڕ بێت و هه‌رێمی كوردستان نه‌كاته شوێنی ململانێ، ئامانج و ستراتیژی په‌كه‌كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستان ناكات، ئامانجی په‌كه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به كورد ناكات به له باكوور، نه له باشوور، نه له رۆژئاوا، نه له رۆژهه‌ڵات.
گوتیشی: "ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات، به‌هه‌لوه‌رگرتنی په‌یامێكی سه‌رۆك بارزانییه، كه فه‌رموویه‌تی تا بكرێت شه‌ڕی براكوژی له ئێمه حه‌ڕامه، په‌كه‌كه ئه‌مه‌ی به هه‌ل زانیوه، ئه‌وه‌ی له باشووری كوردستان رووده‌دات، منداڵانی باشوور له‌سه‌ر ده‌ستی په‌كه‌كه شه‌هیدبوون، ژنان له‌سه‌ر ده‌ستی په‌كه‌كه شه‌هید بوون، پیره‌مێرد و پیره‌ژن له سه‌ر ده‌ستی په‌كه‌كه شه‌هید بوون، دارستانه‌كانی باشوور له‌سه‌ر ده‌ستی په‌كه‌كه سووتێنراون، شتێك نه‌ماوه په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ باشووری كوردستان نه‌یكات".
رێناس جانۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له نه‌وته‌كانی سه‌دی رابردوو ئه‌نجامی دا و هاووڵاتیانی باشووری كوردستان قه‌بووڵیان نه‌كرد، ئێستاش هاووڵاتیانی باشوور قه‌بووڵی ناكه‌ن، له‌كاتێكدا په‌كه‌كه تووشی چه‌ندین شكستبووه، لایه‌نگران و سه‌ركرده‌كانی له‌ده‌ستداوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ روویداوه، ده‌ڤه‌رێكه، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه له‌وێ نه‌بووایه، خه‌ڵكه‌كه‌ی ژیانێكی خۆشیان به‌سه‌ر ده‌برد، ته‌واوی ناوچه‌كه ماوه‌ی ده‌یان ساڵه، خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌یانتوانیوه شتڵێك بچێنن، نه‌یانتوانیوه گوێزێك له داره‌كان لێبكه‌نه‌وه، په‌كه‌كه هێزه‌كانی توركیای بۆ ئه‌و ناوچانه راكێشاوه، ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات، جگه له دوژمنداری، هیچ ئاماژه و په‌یامێكیان نییه، ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یڵێت، ویستوومانه هێزی پێشمه‌رگه ئاگادار بكه‌ینه‌وه، زۆر بێبنه‌مایه، تا ئێستا نه‌مانبیستووه، به رۆكێت ئاگادار بكرێیه‌وه، رۆكێتیان له پێشمه‌رگه گرتووه، به ئاشكرا شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌یان كردووه.
رێناس جانۆ روونیكرده‌وه، پێشتر په‌كه‌كه بانگه‌شه‌ی ئازادكردنی چوار پارچه‌ی كوردستانی ده‌كرد، دواتر په‌یامه‌كه‌یان بچووك كرده‌وه، بۆ ئازادكردنی ئاپۆ، دواتر پارچه‌كانی كوردستانیان بچووكتر كرده‌وه بۆ كانتۆن، تا ئێستا په‌كه‌كه له هه‌ر شوێنێك بوونی هه‌بووبێت، ته‌نیا شوێنی راسته‌قینه‌ی خۆی نه‌بووه، له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوو، كوردانی باكوور زۆر زیاتر زیانیان پێكه‌وتووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه، ئه‌گه‌ر بازرگانێك هه‌ر زیان بكات و زیان بكات، پێویسته بازاڕه‌كه‌ی خۆی بگۆڕێت، په‌كه‌كه ئاماده نییه پلانی خۆی بگۆڕێت، له ماوه‌ی رابردوو په‌كه‌كه هیچ قازانجێكی به باكوور، باشوور، رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات نه‌گه‌یاندووه، ته‌نیا شه‌هید كردنی هاووڵاتیانی كورد نه‌بێت، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و راستییه بوه‌ستین، ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه هه‌وڵی بۆ ده‌دات، ئازادی كوردستان نییه، به‌ڵكو ئامانجی شێواندنی ره‌وشی ئارامی و تێكدانی ژیانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ په‌كه‌كه كردیه له‌و ناوچه‌یه سه‌ر پێشمه‌رگه، ناوچه‌كه تا ئێستا ئارامی به‌خۆوه نبینیوه، هاووڵاتیانی ناوچه‌كه له مه‌ترسیدان، سه‌دان گوندی كوردنشین و كرستیاننشین ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه، له‌سه‌رده‌می په‌كه‌كه خه‌ڵكی ئێمه بێبه‌شبووه له بینینی گونده‌كانی خۆیان، ئه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان له رابردوو به‌زۆر خه‌ڵكیان له ناوچه‌كه راگواست، ئه‌وجاره په‌كه‌كه‌یه خه‌ڵكه‌كه‌ی به زۆر له ناوچه‌كه راگواستووه، خه‌ڵكێك هه‌یه له دوی راپه‌ڕینه‌وه تا ئێستا گونده‌كه‌ی خۆی نه‌بینیوه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسه‌تی په‌كه‌كه.
رێناس جانۆ ئاشكرای كرد، په‌كه‌كه له دژی هه‌ر ده‌ستكه‌وتێكی كورده له هه‌ر شوێنێك بێت، نامه‌وێت باسی پێشێلكارییه‌كانی په‌كه‌كه له رۆژئاوای كوردستان بكه‌م، كه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان چۆن بووه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وان بوونه‌ته هۆی راكێشانی هێزی توركیا بۆ هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌ستیار، دیسان خه‌ونی رۆژئاوای كوردستانیان له‌ناوبرد، په‌كه‌كه ماوه‌ی 30 ساڵه دژایه‌تی باشووری كوردستان ده‌كات، ئێستاش له‌و دژایه‌تیكردنه به‌رده‌وامه.
سه‌باره‌ت به دژایه‌تیكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان گوتی: ئه‌گه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، نه‌ك له باشووری كوردستان، به‌ڵكو له یه‌مه‌نیش بۆ كورد درووست ببووایه، په‌كه‌كه ده‌چوو شه‌ڕی كوردی ده‌كرد، ئه‌م قه‌واره ئازاده‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان درووست بووه، ته‌نانه‌ت له به‌رازیلیش بووایه، په‌كه‌كه ده‌چوو شه‌ڕی كوردی ده‌كرد، ئامانجی په‌كه‌كه دروستبوونی قه‌واره‌یه‌كی ئازاد نییه، ئه‌گه‌ر ئامانج ئه‌مه بێت، بۆچی قه‌واره‌ی ئێمه ناپارێزن.
ئاشكراشی كرد، ئه‌و دوژمناییه‌تی په‌كه‌كه ده‌یكات، ته‌نیا دژایه‌تیكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان نییه، دژایه‌تی كردنی حكومه‌تی هه‌رێم و پارتیش نییه، به‌ڵكو په‌كه‌كه دوژمنی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستانه، په‌كه‌كه له سلێمانی شه‌ڕی كردووه، له رانیه داگیركاری كردووه، قه‌ندیلی داگیركردووه، په‌كه‌كه له بادینان داگیركاری كرووه، شه‌نگالی داگیركردووه، شوێنێك نه‌ماوه په‌كه‌كه ده‌ستی بۆ درێژ نه‌كات، ئامانجی په‌كه‌كه ته‌نیا ناوچه‌یه‌ك نییه، به‌ڵكو ئامانجی په‌كه‌كه له‌ناوبردنی قه‌واره‌ی باشووری كوردستانه، تا ئه‌م قه‌واره‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئارم نه‌بێت و په‌ره‌نه‌سێنێت، بۆچی په‌كه‌كه له ئێران پشێوی درووست ناكات، بۆ له‌گه‌ڵ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د په‌یوه‌ندیان باشه، بۆچی له توركیا ده‌كشینه‌وه؟، ئه‌و شه‌ڕه‌شی له باشووری كوردستان ده‌كات، ده‌بووایه له باكوور بێت.
رێناس جانۆ جه‌ختی كرده‌وه، خه‌ڵكی باشووری كوردستان به چاوی برایه‌تی سه‌یری په‌كه‌كه‌یان كردووه و هه‌ستی كوردایه‌تی به‌سه‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان زاڵه، چه‌ندین جار داوا له په‌كه‌كه كراوه شه‌ڕ له ناوچه‌كه دوور بخاته‌وه، به‌ڵام په‌كه‌كه رازی نییه ناوچه‌كه بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی حێبهێڵێت، كه‌چی ئاماده‌یه خاكه‌كه راده‌ستی هێزه‌كانی توركیا بكات.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، له شه‌ڕی داعش له دهۆك نزیكه‌ی 900 شه‌هیدمان داوه، نامانه‌وێت برا كه‌سوكارمان ببنه قوربانی، به‌تایبه‌تی شه‌هیدبوونی گه‌نجه‌كانمان له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سانێك بێت، كه ده‌ستی برایه‌تی بۆ درێژ ده‌كه‌ین، ئه‌وانیش بێن منداڵ و براكانی ئێمه شه‌هید بكه‌ن، ئه‌و هێرشه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكاته سه‌ر خه‌ڵكی باشوور، هێرشێكی بێ به‌هانه و بێ بنه‌مایه.
د.ی