شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق هێرشی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه به‌توندی ئیدانه ده‌كات
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان بۆ هه‌میشه وه‌ك هێزێكی نیشتمانی و پاڵپشت بۆ هێزه چه‌كداره‌كان ده‌مێنێته‌وه، وه‌ك به‌ربه‌ستێكی پۆڵایین له‌ڕووی دوژمنان ده‌وه‌ستێته‌وه

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقی، هێرشی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌سه‌ر رێگای چیای مه‌تین له سنووری پارێزگای دهۆك به‌توندی ئیدانه كرد.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی پشتیوانی خۆی بۆ هێزەکانی پیشمەرگە دووپات كرده‌وه و رایگه‌یاند، دۆسیەیەکی تایبەت بەرامبەر پێشێلکارییه‌كانی ئەو چەکدارانە لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لەناو خاکێ عێراق دەکەنەوە.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی:
له ده‌ستدرێژییه‌كی زه‌ق و ره‌تكراوه‌دا له‌سه‌ر رێگه‌ی چیای مه‌تین، پێنج قاره‌مان له هێزه چه‌كداره‌كانمان له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه شه‌هید كران و پێنجی دیكه‌ش بریندار كران، كه بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌یان له‌سه‌ر خاكی نیشتمان له ئه‌ركدا بوون.
ئێمه له‌كاتێكدا كه ئه‌و ده‌ستدرێژییه ریسوا و ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، رێگه‌ش به دووباره‌بوونه‌وه‌ی ناده‌ین و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و رووداوه سته‌مكارییه كراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی ئاشكرا بكرێن.
به‌وپه‌ڕی غه‌مگینییه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له هێزه چه‌كداره‌كانمان به گشتی و كه‌سوكاری شه‌هیده قاره‌مانه‌كانمان به تایبه‌ت ده‌كه‌ین، له‌خودا گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه گیانی ئه‌وان به‌ر ره‌حمه‌تی فراوانی خۆی بخات و له به‌هشتی به‌رین شوێنیان بكاته‌وه و سه‌بر و ئارامیش به كه‌سوكار و هاوڕێكانیان بدات و شیفای به‌په‌له‌ش بۆ برینداره قاره‌مانه‌كان بنێرێت.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به پیاوه قاره‌مانه‌كانییه‌وه بۆ هه‌میشه وه‌ك هێزێكی نیشتمانی و پاڵپشت بۆ هێزه چه‌كداره‌كان ده‌مێنێته‌وه، وه‌ك به‌ربه‌ستێكی پۆڵایین له‌ڕووی دوژمنان ده‌وه‌ستێته‌وه.
5ی حوزه‌یرانی 2021
H.B