وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق: ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ده‌كه‌ین، كه كراوه‌ته‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه
"هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی سه‌ر خوێن و ئاسایشی عێراق سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت"

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا هێرشی په‌كه‌كه‌ی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئیدانه ده‌كات و رایگه‌یاند، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌شێكی جیانه‌بووه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانمانه، بۆیه هێرشكردنه‌سه‌ریان به هیچ شێوه‌یه‌ك مایه‌ی قه‌بووڵكردن نییه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زارتی به‌رگری عێراقدا هاتووه، دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی سه‌ر خوێن و ئاسایشی عێراق سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ترسنۆكانه ده‌كات، كه كراوه‌ته‌سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی عێراق، كه له ئه‌ركدابوون و بۆ سه‌رچیای "مه‌تین" له پارێزگای دهۆك، له‌سه‌ر ده‌ستی گرووپێكی چه‌كداری نا عێراقی كراونه‌ته ئامانج.
وه‌زارتی به‌رگری جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌شێكی جیانه‌بووه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانمانه، بۆیه هێرشكردنه‌سه‌ریان به هیچ شێوه‌یه‌ك مایه‌ی قه‌بووڵكردن نییه.
دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی سه‌ر خوێن و ئاسایشی عێراق سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت.
سه‌ره‌خۆشی به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و پێنج شه‌هیده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین و داواكارین له خوای باڵاده‌ست سه‌بووری كه‌سوكاریان بدات و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه، كه سه‌رجه‌م هێزه عێراقییه‌كان، به هه‌موو شێوه و ناوه‌كانیانه‌وه، به‌رپرسیارن له سه‌روه‌ری نییشتمانی له هه‌موو خاكی عێراق، بۆیه هێزه‌كانمان سه‌رپشك كراون بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هه‌ر پێشێلكارییه‌ك كه ده‌كرێته سه‌ریان له ناوه‌وه‌ی عێراق و ده‌روه‌شیدا، هه‌موو ده‌ردرێژیكارێكیش سزای خۆی وه‌رده‌گرێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق
5ی حوزه‌یرانی 2021