سه‌فین دزه‌یی: په‌كه‌كه كه‌وتووه‌ته په‌له‌قاژه و له دۆخێكی زۆر ناهه‌موار دایه
په‌كه‌كه هه‌وڵ ده‌دات شه‌ڕه‌كه‌ی فراوان بكات و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش په‌لكیشی ناو ئه‌و شه‌ڕه بكات كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی پێوه نییه

K24- هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به هێرشی ئه‌مڕۆی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌سه‌ر رێگای چیای مه‌تین له سنووری قه‌زای ئامێدیی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، كه تێیدا 5 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و 5ی دیكه‌ش بریندار بوون، سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی كوردستان24ی دایه‌وه و گوتی: هه‌وڵێك هه‌یه بۆ تێوه‌گلاندنی هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و توركیا.
ئه‌م گوتانه‌ی سه‌فین دزه‌یی له كاتی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـدا هاتوون و سه‌ره‌تا پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی پێنج پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كان كرد و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ بریندارانی ئه‌و هێرشه خواست و گوتیشی: به‌داخه‌وه ئه‌م جۆره هێرشانه بۆ جاری یه‌كه‌م نییه و پێشبینی ده‌كه‌م دواجاریش نه‌بێت، چونكه ئامانجه‌كانی په‌كه‌كه زۆر ئاشكران و ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕێكی نه‌خوازراوه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی پێوه نییه، تێوه بگلێنن.
گوتیشی: په‌كه‌كه كه‌وتووه‌ته په‌له‌قاژه و له دۆخێكی زۆر ناهه‌موار دایه، بۆیه هه‌وڵ ده‌دات شه‌ڕه‌كه‌ی فراوان بكات و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش په‌لكیشی ناو ئه‌و شه‌ڕه بكات، نموونه‌ی ئه‌مه‌ش چۆڵكردنی زۆرێك له گونده سنوورییه‌كان و فراوانبوونی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له‌و ناوچانه و دره‌خت و دارستانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕدرێنه‌وه و ده‌ستووتێنرێن، ئه‌مه‌ش هه‌مووی كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنیی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتی هه‌یه.
دزه‌یی گوتی: ئه‌گه‌ر سه‌یری ناوچه‌ی شنگال بكه‌ین، ده‌بینین زۆرێك له گرووپه چه‌كداره‌كان كه درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌ن و به‌رده‌وام كێشه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ده‌هێننه‌وه و بوونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ی ئێزیدی بۆ سه‌ر زێدی خۆیان، له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه پشتیوانی داراییان پێ ده‌درێت، ئه‌گه‌ر بپرسین، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی په‌كه‌كه تێكدانی سه‌قامگیری و ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت!! چ كارێكیان له شنگال، خانه‌قین، شاره‌زوور، قه‌ندیل، برادۆست، سیده‌كان و ته‌واوی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه؟.
H.B