سەرۆك بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە پێگەیشت

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی لە نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، لە پێناو پاراستنی سنوورەکان و گەڕاندنەوەی سەقامگیریی بۆ ئەو ناوچانە و رێگریکردن لە هەر دەستوەردانێك

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق

K24- هه‌ولێر:

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5 ی حوزەیرانی 2021 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەڕێز مستەفا کازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق، هێرشی ئەمڕۆی چەکدارانی پەکەکەی بۆ سەر هێزی پێشمەرگە شەرمەزار کرد و پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە سەرۆك بارزانی گەیاند .

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی لە نێوان  پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، لە پێناو پاراستنی سنوورەکان و گەڕاندنەوەی سەقامگیریی بۆ ئەو ناوچانە و رێگریکردن لە هەر دەستوەردانێك.

H.B