پارێزگاری سلێمانی هاوخه‌می خۆی بۆ شه‌هیدبوونی پێنج پێشمه‌رگه له ده‌ڤه‌ری ئامێدی راگه‌یاند
پارێزگاری سلێمانی: دەبێت هێز و دەوڵەتانی ناوچەکە پێش هەر لایەکی تر بە خەمی پاراستنی ئارامیی و ئاسایش و ئابووری و سەقامگیریی ئەم ناوچە هەستیارەوە بن
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی هاوخه‌می و پرسه‌ی خۆی بۆ شه‌هیدبوونی پێنج پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له هێرشی ئه‌مڕۆی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی ئامێدیی سه‌ر به پارێزگای دهۆك راگه‌یاند و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌شی بۆ بریندارانی هێرشه‌كه خواست.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگاری سلێمانیدا هاتووه، "بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، خەم و پەژارەو پرسەو ماتەمینیی خۆمان بۆ شەهیدبوونی پێنج پێشمەرگەی قارەمان لە دەڤەری ئامێدیی دەردەبڕین و هیوای چاکبونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین، خودای گەورە ئارامیی بە هەموومان ببەخشێت".
هه‌وره‌ها نووسیویه‌تی: "دەخوازین ئەم کۆست و قوربانییە گەورەیە دوا کۆست و شەڕ و نەهامەتیی کوردستان و ناوچەکەبێت، خوێنی شەهیدان و داخوازیی هاووڵاتیان و ئیرادەی ئاشتیخوازیی و بڕیاری هەرێمایەتیی، دەوڵەتیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتیی؛ هاندەری هەموو لایەك بن بۆ دورخستنەوەی کوردستان و ناوچەکە لە مەترسییە ترسناك و ماڵوێرانکەرەکانی هەر بەریەککەوتن و شەڕێك، ئاشتیی و گفتوگۆی لۆژیکیانە تاکە چارەسەری هەر دۆز و دۆخێکە، هێز و دەوڵەتانی ناوچەکە پێش هەر لایەکی تر دەبێت بە خەمی پاراستنی ئارامیی و ئاسایش و ئابووری و سەقامگیریی ئەم ناوچە هەستیارەوە بن کە سەرچاوەی ئاسایش و ئابوریی هەموو جیهانە".
پارێزگاری سلێمانی كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به دروشمی "نا بۆ شەڕ، بەڵێ بۆ ئاشتییەکی شکۆمەندانە" هێناوه.
H.B