سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق هێرشكردنه سه‌ر پێشمه‌رگه شه‌رمه‌زار ده‌كات
"پێویسته سنوورێك بۆ ئه‌م پێشێلكارییانه‌ی په‌كه‌كه دابنرێت"

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌دواداچوونمان بۆ گرژییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه و ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر هێزێكی پێشمه‌رگه له پارێزگای دهۆك له رۆژی شه‌ممه 5ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021 شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، كه ژماره‌یه‌ك شه‌هید و برینداری لێكه‌وته‌وه.
گوته‌بێژێك به ناوی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته ئه‌و رووداوه بوه‌ستێنرێت، پێویسته سنوورێك بۆ ئه‌م پێشێلكارییانه‌ی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان دابنرێت، كه له ناو خاكی عیراق و هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی نایاسایی بوونیان هه‌یه، له‌كاتێكدا بوونه‌ته هۆی پشێوی و درووستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌قامگیری عێراق و ئاسایشی هاووڵاتیانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی ده‌ستووری عێراق، رێگه نادرێت خاكی عێراق وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر وڵاتانی درواسێ به‌كاربهێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، په‌یوه‌ندیی دراوسێیه‌تیمان له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سنووری ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها عێراق ره‌تی ده‌كاته‌وه خاكه‌كه‌ی ببێته شوێنی ململانێی دوژمنكارانه بۆ هیچ لایه‌نێك.
د.ی