د. باخان ئازاد: مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانم هه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنم لێكراوه
"له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی ئاسایشی یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنم لێكراوه"

K24 - هه‌ولێر:
د. باخان ئازاد، ئه‌و پزیشكه له چه‌ند رۆژی رابردوو له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، چه‌ندین گه‌نده‌ڵی ئاشكرا كردووه، ئێستا له شاری هه‌ولێر و ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه و داوای یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌ی ده‌كات.
له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا، د. باخان گوتی: "دوابه‌دوای ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵییه‌كانی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه، كه زۆرترین زوڵم له پێدانی ده‌رمانی ماوه به‌سه‌رچوو كراوه و سامانی گشتییش به‌هه‌ده‌ر دراوه، كه بۆ پاشماوه‌ی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی ته‌رخانكراوه، به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، سامانی گشتیان به‌هه‌ده‌ر داوه".
گوتیشی: "به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه له فلكه‌یه‌كی شاری سلێمانی به ده‌مانچه هێرشم كراوه‌ته‌سه‌ر و له ئاسایسی سلێمانی دواتر ده‌ستگیریان كردم، به بڕیاری كه‌سێك، كه به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سلێمانییه، ئێستا ژیانم له‌ژێر مه‌ترسیدایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنم لێكراوه له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتی، به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئاسایش و دژه‌تیرۆری یه‌كێتی په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردم و ئاماژه‌یان به‌وه كرد، ده‌بێت شاری سلێمانی به‌جێبهێڵم، ئه‌گه‌رنا هه‌روه‌كو زانای قائیمقامی سلێمانی ده‌تخنكێنین، دواتر ده‌ڵێین ئه‌ی خۆی ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كرد كه خۆی ده‌كوژێت، ئه‌مه كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی بووه".
د. باخان ئازاد ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئێستا ژیانی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م له‌ژیر مه‌تسیدایه، له‌كاتێكدا ئێمه خاوه‌نی 3 شه‌هیدین، ئه‌مه وه‌فایانه به‌رامبه‌ر به نه‌وه‌ی شه‌هیدێك، بۆیه هه‌ر لێره‌وه داوای خۆم به كاك "مه‌سرور بارزانی"، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نم، كه بێته سه‌رهێڵ و ئه‌و به‌ڵگه‌نانه‌ی لامه، به‌دواداچوون بۆ هه‌رهه‌مووی بكات، ته‌نانه‌ت به‌ڵگه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی بوونه‌ته قوربانی به هۆی كه‌مته‌رخه‌می كه‌رتی ته‌ندروستییه‌وه، هه‌موویم كۆپی كردووه و پاراستوومه، كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گیانی ئه‌و نه‌خۆشانه ده‌كرێت.
د. باخان ئازاد داوای له حكومه‌ت كرد، گیانی بپارێزێت، كه هه‌ڕه‌شه كوشتنی لێكراوه، داواش له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كات بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات.
ئێستا باخان ئازاد له هه‌ولێره و له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا، داوای له په‌رله‌مانی كوردستان كرد، هه‌ر یه‌ك له لیژنه‌كانی مافی مرۆڤ، ته‌ندروستی، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی رابسپێرێت بۆ ئه‌م بابه‌ته.
د. باخان ئازاد، ئه‌و پزیشكه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتییه‌وه ده‌ستگیركرا، دوای ئازادكردنی رایگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین كه‌یسی گه‌نده‌ڵی ئاشكرا كردووه، بۆیه ئێستا شاری سلێمانی جێهێشتووه و هاتووه‌ته هه‌ولێر.
د.ی