داوای یەکدەنگی لایەنەکان دژی په‌كه‌كه ده‌كرێت
"ئه‌و كرده‌وانه‌ی په‌كه‌كه ئه‌نجامی ده‌دات، جێگای گومانه و مایه‌ی قه‌بووڵكردن نییه"

K24 - هه‌ولێر:
هاووڵاتییان داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەن یەکدەنگ بن دژی پەلامار و پیلانە تێکدەرانەکانی پەکەکە دژی هەرێمی کوردستان، کە دەیانەوێت ئارامی و ئاسایشی کوردستان بشێوێنن و دەرفەت بدەنە دووژمنان، بەشێک لە هاووڵاتییان دەڵێن دەیان ساڵە بەهۆی پەکەکە سەدان گوندی کوردستان چۆڵکراوە و هەزاران کەس زیانی ماددی و گیانییان بەرکەوتووە، کەچی بۆ جێبەجێکردنی ئەجندای دەرەکی پەلاماری پێشمەرگە دەدات.
ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەستدرێژییەکانی پەکەكه لە ناو خاکی ھەرێمی کوردستان بە مەترسیدار دەبین و شەھیدکردنی پێشمەرگەش بە تاوانێکی گەورە وەسف دەکەن، پێیانواییە ئەمەی پەکەکە دەیکات خزمەتکردنی ئەجێندای بێگانەییە لە پێناو لە ناو تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان.
هاووڵاتییه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "په‌كه‌كه ئه‌گه‌ر توركیا به دوژمنی سه‌رسه‌ختی خۆی ده‌زانێت، با بچێت له توركیا كرده‌وه‌كانی خۆیان ئه‌نجام بدات، پێشمه‌رگه ئه‌و هه‌رێمه ده‌پارێزێت، بۆچی ئارامی هه‌رێمه‌كه‌مان تێكده‌ده‌ن و پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌كه‌ن، ئه‌و كرده‌وانه‌ی په‌كه‌كه ئه‌نجامی ده‌دات، جێگای گومانه و مایه‌ی قه‌بووڵكردن نییه".
هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان پەلامار و هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە و دووبارەکردنەوەی هەمان دەستدرێژی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە مەترسی جددی دەزانن و داوا دەکەن سنوورێک بۆ پێشێلکارییەکانی پەکەکە دابندرێت، چونکە ماوەی چەندین ساڵە زیانی گیانی و ماددی بە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەگەیەنن.
هاووڵاتییه‌كه‌ی دیكه ئاشكرای كرد، "مه‌بده‌ئی په‌كه‌كه بۆ خزمه‌تكردنی كوردانی باكوور نییه، په‌كه‌كه ئه‌جێندای دوژمنانمان جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌وه‌یه كه نه‌هێڵێت كورد ئه‌و قۆناغه‌ی سه‌قامگیرییه‌ی بپارێزێت".
لەدواین ھێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر ھێزی پێشمەرگە 5 پێشمەرگە شەهید بوون و ژمارەیەک پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون، ئەمەش کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و بە توندی پەلامار و کردەوەکانی پەکەکە لە خاکی کوردستان سەرکۆنەدەکەن، خەڵکی کوردستانیش داوا دەکه‌ن لایەنە سیاسییەکان یەکدەنگ بن بۆ ئەوەی رووبەڕووی پیلانەکانی پەکەکە ببنەوە، کە دەیەوێ ئارامی کوردستان بشێوێنێت و دەرفەت بداتە دووژمنان بۆ ئەوەی کێشە بۆ هەرێمی کوردستان دروست بکەن.
د.ی