فەرەنسا: پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا ئه‌ركی خۆیان به‌جێده‌گه‌یه‌نن
"پێشمه‌رگه هێزی شه‌رعی هه‌رێمی كوردستانن و هاوپه‌یمانی ئێمه‌ن له دژی داعش"

K24 - هه‌ولێر:
كونسوڵخانه‌ی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر، له به‌یاننامه‌یه‌كدا هێرشه‌كه‌ی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شه‌رمه‌زار ده‌كات و رایگه‌یاند، سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌لی كورد و خانه‌واده‌ی ئه‌و پێنج پێشمه‌رگانه ده‌كه‌ین، كه له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركی خۆیان له چیای مه‌تین شه‌هیدبوون.
له به‌یاننامه‌كه‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتی فه‌ره‌نسا هاتووه، پێشمه‌رگه كه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری فیدراڵی عێراق ئه‌ركی خۆیان به‌جێده‌گه‌یه‌نن، هێزی شه‌رعی هه‌رێمی كوردستانن و هاوپه‌یمانی ئێمه‌ن له دژی داعش.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كونسوڵخانه سه‌ركۆنه‌ی هه‌موو ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌كات بۆ سه‌ر گیان و ده‌سه‌ڵات و سه‌لامه‌تی پێشمه‌رگه.
بەیاننامەی کۆنسولخانەی گشتی فەرەنسا لە هەولێر pic.twitter.com/gQiTVOHc65
— CG Olivier Decottignies (@O_Decottignies) June 6, 2021
د.ی