كه‌ركووكییه‌كان بێده‌نگیان شكاند
خه‌ڵكی كه‌ركووك له‌سه‌ر گرانی كرێی كاره‌بای موه‌لیده و نرخی به‌نزین خۆپیشاندانیان ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
لە کەرکووک بەسەدان شۆفێری تاکسی خۆپێشاندانیان کرد، دژی گرانی نرخی بەنزین لە بەنزینخانە ئەهلییەکان، هاوكات خۆیشاندێكی دیكه له كه‌ركووك له‌سه‌ر گرانی كرێی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانیش به‌ڕێوه‌چوو.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی كه‌ركووك به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی بۆ گرانی نرخی كاره‌بای موه‌لیده خۆپیشاندانیان كرد، له‌كاتێكدا له‌و شاره كاره‌بای نیشتمانی زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه.
دانیشتوانی كه‌ركووك ناڕه‌زاییه‌كانیان ده‌بڕی بۆ كه‌می خزمه‌تگوزاری له‌و شاره، هه‌رچه‌نده شاره‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناوچه‌ی نه‌وتییه، بەسەدان شۆفێری تاکسی خۆپێشاندانیان کرد، دژی گرانی نرخی بەنزین لە بەنزینخانە ئەهلییەکان.
خۆپیشانده‌ران به دروشمی "موه‌لیده و كاره‌با"، ئاماژه‌یان به كه‌می كاره‌با له شاره‌كه كرد، كه ئیداره‌ی شاره‌كه نه‌یتوانیوه كاره‌بای پێویست بۆ شاره‌كه دابین بكات، كری كاره‌بای موه‌لیده‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌چاو به‌رزبووه‌ته‌وه، كه به‌پێی ئه‌و درووشمه‌ی خۆپیشانه‌ده‌ران به‌رزیان كردووه‌ته‌وه، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده 14 هه‌زار دیناره.
دانیشتوانی كه‌ركووك ئاماژه‌یان به‌وه كرد، ئیداره‌ی كه‌ركووك ته‌نیا 3 كاتژمێر كاره‌با له شه‌ورۆژكدا بۆ شاره‌كه دابین ده‌كات و پشتبه‌ستنی ته‌واوه‌تییان له كاره‌بای موه‌لیده‌یه.
كه‌مال جاف، یه‌كێكه له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی كه‌ركووك و دروشمێكی هه‌ڵگرتووه و باسی له‌وه كرد، "له خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بین تا پارێزگار دێته سه‌ر هێڵ". ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئه‌وه‌ی له‌و شاره‌دا رووده‌دات، سووكایه‌تیكردنه له خه‌ڵكی كه‌ركووك".

تۆری كاره‌بای عێراق، كه كه‌ركووكیش به‌شێك كاره‌با له‌و تۆڕه وه‌رده‌گرێت، ته‌نیا 28 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت، له‌كاتێكدا پێویستی له 10 هه‌زار مێگاوات كاره‌با هه‌یه.
نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده له شاری كه‌ركووك 14 هه‌زار دیناره، ئه‌مه‌ش بارگرانییه‌كی زۆری بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه درووست كردووه، ئیداره‌ی پارێزگاكه‌ش یارمه‌تیده‌ر نییه بۆ دیاریكردنی نرخه‌كه.
قه‌یرانی به‌نزین
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، لە کەرکووک بەسەدان شۆفێری تاکسی خۆپێشاندانیان کرد، دژی گرانی نرخی بەنزین لە بەنزینخانە ئەهلییەکان، له شوفێره‌كان له كاره‌كانیان وه‌ستاون، وه‌ك ناڕه‌زاییه‌تییه‌ك بۆ نرخی به‌نیزین و خراپی كوالیتی به‌نزینه‌كه‌ش خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا و شه‌قامێكی ئه‌و شاره‌یان په‌كخست.
شوفێرانی ته‌كسی له خۆپیشاندانه‌كه درووشمی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزینیان به‌رزكردووه‌ته‌وه، كه هه‌ر لیترێك له به‌نزینخانه ئه‌هلییه‌كان 650 دیناره.

شوفێرانی ته‌كسی ئاماژه‌یان به‌وه كرد، حكومه‌ت ته‌نیا 80 لیتر به‌نزینمان پێده‌دات، كه به‌شی كاره‌كه‌مان ناكات، به هه‌مانكاتدا كوالیتیی به‌نزینه‌كه‌ش خراپه، حكومه‌ت هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌كی نییه.
ناڕه‌زاییه‌كانی ئه‌و شاره به‌رده‌وامه، دوای ئه‌وه‌ی خزمتگوزاری شاره‌كه تا ئاستێكی زۆر دابه‌زیوه، یه‌كێك له خۆپیشانده‌ره‌كان روونیكرده‌وه، "شاره‌كه به جۆرێك پیس بووه، ته‌نانه‌ت خۆڵ و خاشاك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كۆبوونه‌وته‌وه و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار شاره‌كه‌ی فه‌رامۆش كردووه".
د.ی