پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه شه‌هید كرا
له‌كاتی ئه‌ركی خۆیدا بووه و به گوللـه‌ی قه‌ناس شه‌هید كراوه

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی "ده‌ركار" له سنووری زاخۆ رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021، پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه شه‌هید كرا.
ئه‌دیب جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی "ده‌ركار" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كاتژمێر (7)ی به‌یانی ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌یه‌ك به ناوی "ره‌زوان سندی" له كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی سه‌ربازی خۆی به گوللـه‌ی قه‌ناسی په‌كه‌كه شه‌هید كرا.
باوكی شه‌هید "ره‌وزان سندی" بۆ كوردستان24 گوتی: "كوڕه‌كه‌ی من له‌سه‌ر خاك و گونده‌كه‌ی خۆی بووه، به چ مافێك شه‌هید كراوه، له كاتێكدا خه‌ریكی ئه‌ركی خۆی بووه".
گوتیشی: "كوڕه‌كه‌م ماوه‌ی 11 ساڵه پێشمه‌رگه‌یه، پارێزگاری له كوردستان ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش، یان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی بیانییه‌وه شه‌هید بكرابووایه، لام ئاساییتر بوو، نه‌وه‌ك له‌لایه‌ن كورده‌وه شه‌هید بكرێت".
باوكی شه‌هید "ره‌زوان سندی" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، په‌كه‌كه به ئاشكرا سته‌م له میلله‌ته‌كه‌مان ده‌كات، په‌كه‌كه خاك و گونده‌كه‌مانی داگیركردووه، تاكه‌ی وازمان لێناهێنن، بۆچی ناڕۆن".
شه‌هید ره‌زوان خاوه‌نی 3 منداڵه، به‌ر له شه‌هیدكردنی قسه‌ی له‌گه‌ڵ باوكی كردووه، به‌ڵام به‌ره‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌واڵی شه‌هیدكردنی كوڕه‌كه‌ی به باوكی راگه‌یه‌نراوه، باوكی به دڵێكی پڕه‌وه باسی له‌وه كرد، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه په‌كه‌كه سته‌ممان لێده‌كات، گونده‌كانمان له‌ده‌ستچوو، ته‌نانه‌ت ناتوانین بچینه‌وه سه‌ر ماڵی خۆمان، رۆڵه‌كانیشمان شه‌هید ده‌كه‌ن.
خاڵی شه‌هید "ره‌زوان سندی" گوتی: "په‌كه‌كه كوڕه‌كانی ئێمه شه‌هید ده‌كات، نازانم بۆچی، خۆ ئێمه تورك نین، بۆچی په‌كه‌كه دوژمنایه‌تی ئێمه ده‌كات، بۆچی ناچێته‌وه باكوور؟".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئه‌و سته‌مه‌ی له ئێمه ده‌كرێت، به‌هۆی بێ هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانه، حزبێك سته‌مه‌كانی په‌كه‌كه قه‌بووڵ ناكات و دوو حزبی دیكه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ن، بۆیه ئه‌و ره‌فتارانه‌ی په‌كه‌كه به‌رده‌وامه".
شێخ عەلی، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە بە کوردستان24ی راگەیاند، ھێزی پاسەوانی سنووری عێراقی لەسەر فەرمانی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیاریانداوە بۆ رێگریکردن لە پێشڕەوییەکانی سوپای تورکیا و داگیرکردنی خاکی ھەرێم و عێراق ھەندێك دەرچوونی ھاوبەشی سەربازی لە ناوچە سنوورییەکانیان ئه‌نجام بده‌ن.
شێخ عه‌لی گوتی: "پاسەوانی سنووری عێراقی داوای ھێزی پشتیوانی لە ھێزەکانی پێشمەرگە کردووە، بۆیە ژماره‌یه‌ك پێشمەرگە وەک ھێزی پشتیوانی کاتژمێر 7ی بەیانی دەچنە ناوچەی (کێڕەی) سەربە شاره‌دێی "دەرکار"، ئەو فەرماندەیه‌ی پێشمەرگە راشیگەیاند، لەکاتی دەرچوونیان چەکدارانی پەکەکە بە گوللـەی قەناس تەقەیان لەو ھێزانە کردووە و پێشمەرگەییهك بەناوی "ره‌زوان سندی" شەھید دەبێت.
ئەمە جاری یەکەم نییە پەکەکە پێشمەرگەکانی ھەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج و شەھیدیان دەکات، بەڵکو لەم ھەفتەیەدا ئەمە دووەم جارە و لە جاری یەکەمیان لە چیای "مەتین" ژماره‌یه‌ك پێشمەرگەی دیكه کەوتبوونە بۆسەیهکی چەکدارانی پەکەکە و 5 پێشمەرگە شەھید و 7 پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش بریندار بوون.
