وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی عێراق دەکات

چەند پرسێک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق تاوتوێ دەکەن

دۆمەنیک راب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا
دۆمەنیک راب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا

K24 – هەولێر

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دەکەن.

ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 8/6/2021، دۆمەنیک راب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە سەردانێکی فەرمیی و یەک رۆژە دێتە عێراق.

سەحاف ئاماژەیداوە، لە سەردانەکەیدا جیا لە پەیوەندییەکانی بەغدا و لەندەن، پرسی سەرەکی سەردانەکەی راب، بوونی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە و لەگەڵ هەر یەک لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران، محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان و فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق گفتوگۆ دەکات.

Fly Erbil Advertisment