دلشاد شه‌هاب: هه‌ڕه‌شه‌كانی په‌كه‌كه یارییه‌كی سیاسیی نێوان حزبه‌كان نییه ئه‌مه به‌شێكی ئه‌و پیلانگێڕییه‌یه كه دژی هه‌رێمی كوردستان له‌ئارادایه
ئه‌مه ئاگرێكه، ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك له‌چوارچێوه‌ی پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی گه‌لی كوردستاندا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له شوێنێك روو ده‌دات، به‌یانی له شوێنێكی دیكه رووده‌دات و دواجار به زیانی هه‌موو لایه‌ك ته‌واو ده‌بێت

K24- هه‌ولێر:
دلشاد شه‌هاب، راویژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌جێندای پشت هێرش و پێشێلكارییه‌كانی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌گه‌ره‌كانی بوونی پیلانڕێژییهكی هه‌رێمی بۆ له‌باربردنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان، كه په‌كه‌كه وه‌ك ئامرازێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تێیدا به‌كار ده‌هێنرێت، وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی كوردستان24ی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا له‌كاتی میوانداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 دڵشاد شه‌هاب گوتی: ئه‌وه‌ی ئێستا په‌كه‌كه ده‌یكات كۆمه‌ڵێك پرسیار به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، له‌وانه‌ش ئامانجیان چییه؟ ئایا كێشه‌ی ئه‌وان له‌وه‌دا چاره‌سه‌ر ده‌بێت كه به‌ده‌یان كیلۆمه‌تر بێنه ناو سنووری هه‌رێمی كوردستان و سه‌دان گوندی ئه‌و ناوچانه چۆڵ بكرێن و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ربه‌ده‌ر ببن؟ رێگه بۆ سوپای وڵاتێكی دیكه خۆش بكرێت بێته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و دارستانه‌كان له‌ناو ببرێن؟ ئه‌مه كوێی كیشه‌ی كورد و له كوێی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كات؟ كه له شنگاله‌وه به درێژایی سنوور تا ده‌گاته هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور بووه‌ته كێشه بۆ خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه.
وه‌ك جه‌ختی كرده‌وه، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه دوور له به‌كارهێنانی دوژمنكاری بۆ ئه‌جێندایه‌كی سیاسی ئه‌و پرسیارانه رووبه‌ڕووی یه‌كتر بكه‌ینه‌وه و بپرسین ئه‌مه پێگه‌كه‌ی له كوێی كوردایهتیدایه!.
پرسیار/ له‌كاتێكدا سه‌رۆك بارزانی شه‌ڕی كورد به كوردی ته‌حریم كردووه، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه پیلانگێڕییه‌ك بێت بۆ ئه‌وه‌ی به پاساوی پارێزگاریكردن له سنووره‌كان، هێزێكی وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی خۆی هه‌ڵقورتێنێته ناو ئه‌و بابه‌ته، بۆ ئه‌وه‌ی له سنووری باكووریشه‌وه شوێنپێی خۆی بكاته‌وه، تاوه‌كو هه‌وڵ بۆ رووخاندنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن، پێویسته چی بكرێت؟
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ كوردستان24، دلشاد شه‌هاب گوتی: "به‌ڕای من ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی باسی ده‌كه‌یت، له‌وانه‌یه خراپترین سیناریۆ بێت، له سیاسه‌تیشدا به هه‌ندوه‌رگرتنی خراپترین سیناریۆ شتێكی دوور نییه و ده‌بێت له‌به‌رچاو بگیرێت، به‌ڵام من مه‌ترسییه‌كان له‌و ئاسته‌دا نابینم، چونكه هه‌رێمی كوردستان پێگه‌یه‌كی به‌هێز و پشتیوانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌هێزی هه‌یه و په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ دراوسێكان و هێزه عێراقییهكانیشدا هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو ئه‌مانه نابنه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه بڵێین ئه‌م مترسییانه بوونیان نییه، ده‌بێت هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن و له‌به‌رچاو بگیرێن، به‌ڵام دیسانه‌وه پرسیار ئه‌وه‌یه، كه بۆچی په‌كه‌كه ئه‌مه بكات؟ ئه‌گه‌ریش ئه‌مه ده‌كات، بۆچی كورد یه‌كده‌نگ نه‌بێت؟".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "له ئه‌گه‌رێكی له‌و شێوه‌یه، نه ئه‌مه پێی ده‌گوترێت شه‌ڕی كورد و كورد، نه شه‌ڕی براكوژی، چونكه ئه‌مه ته‌عه‌دا كردنه. ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ئه‌و شوێنه بكه‌ین كه لێیه‌وه هێرشی سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان كردووه، ته‌نیا 4 بۆ 5 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری قه‌زای ئامێدییه‌وه دووره، نه ناوچه‌كه سه‌ر سنووره و نه هیچ هێزێكی دیكه‌ی لێیه، بۆیه ئه‌وه‌ی سه‌یره كه ده‌یبینم ئه‌وه‌یه، كه هه‌ندێك لایه‌ن و ده‌زگای راگه‌یاندن جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه نابێت كورد و كورد شه‌ڕ بكه‌ن، له‌كاتێكدا پێویسته له حاڵه‌تی له‌مشێوه‌یه‌دا بگوترێت كه لایه‌نی تهعهداكار هه‌یه، ئه‌مه شه‌ڕكردن نییه، ئه‌مه گێچه‌ڵپێكردن و تێكدانی ئارامی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و وێرانكردنی كوردستانه".
پرسیار/ بۆچی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به ئیسلامی و نا ئیسلامییه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و گێچهڵكارییانهی په‌كه‌كه بێده‌نگن؟ ئایا ده‌بێت ئه‌وان وا بیر بكه‌نه‌وه كه ئه‌مه ته‌نیا شه‌ڕی پارتی و په‌كه‌كه‌یه؟ ئایا نازانن كه رۆژێك دێت ئه‌م شه‌ڕه‌ی هه‌یه ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه؟ یانیش له‌دڵه‌وه پێیان خۆشه شه‌ڕ له نێوان پارتی و په‌كه‌كه دروست ببێت؟ بۆچی له‌سه‌ر پرسێكی وه‌ك غه‌ززه یه‌خه‌ی خۆیان ده‌دڕی به‌ڵام له‌سه‌ر پێشمه‌رگه هه‌ڵوێستیان نییه؟
هه‌روه‌ها راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، "به‌رگریكردن له خاك و نیشتمان شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه، ئه‌مه به هه‌موو كه‌سێك نابڕێت، ئه‌گه‌ر پارتی به درێژایی مێژوو ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی پێ ببڕێت كه به‌رگری له خاك و كه‌رامه‌ت و به‌زیندووهێشتنه‌وه‌ی دۆزی كورد بكات بۆ پارێزگاریكردن له خاكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچه‌ند من به‌و سیفه‌ته قسه ناكه‌م، به‌ڵام من وه‌ك پارتییه‌ك شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌م، كه ئه‌مه مانشێت و تایتڵ و وه‌زیفه‌ی پارتی بێت".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئه‌مه كێشه‌ی پارتی نییه، پارتی و په‌كه‌كه له‌سه‌ر چی شه‌ڕ ده‌كه‌ن؟ ئایا ده‌سه‌ڵات و خاك و به‌ڕێوه‌بردن و به‌رژه‌وه‌ندیمان هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه!! كه له‌وه‌ڵامدا هیچ شتێك نییه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه بیانوودانه به‌ده‌ست ده‌وڵه‌تێكی دراوسێ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و خۆخۆرییه‌ی له‌ناو كوردستان هه‌یه، زۆر دوژمنكاری دیكه به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا هاتن و هه‌وڵدرا وا نیشان بدرێت كه به‌ڵێ ئه‌مه هۆكاره‌كه‌ی پارتییه، به‌ڵام كاتێك بهرگریكردنهكه سه‌ری گرتبێت، شه‌ره‌فی گه‌وره به پارتی و گه‌لی كوردستان بڕاوه، پێشمه‌رگه‌ش ئێستا پێكهاته‌یه‌ك نییه كه بۆ به‌رگریكردن ته‌نیا له پارتی له ئارادا بێت، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یان ده‌ركردووه و روونكردنه‌وه‌یان داوه، په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ركردووه، ته‌نانه‌ت لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق چوونه‌ته شوێنی هێرشه‌كه‌ی په‌كه‌كه له سنووری پارێزگای دهۆك، ئه‌وانیش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه نابێت په‌كه‌كه ببێته بیانوو و رێگاخۆشكه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سوپای توركیا بێته ناو گوند و ماڵ و شاره‌كانی ئێمه".
دلشاد شه‌هاب ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه كه بۆچی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق، كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه و كاتێك سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كردووه ده‌ڵێت: بوونی په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه ناحه‌قییه به‌رامبه‌ر به گه‌لی كوردستان ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ناوخۆی خۆمان به‌هۆی ململانێ سیاسییه‌كان ئه‌و پرسه به شێوازێكی دیكه لێكده‌درێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه"، گوتیشی: "به‌ر له دوو رۆژیش كاتێك فرۆكه‌كانی توركیا له ئاسمانی ناوچه‌كانی پێنجوێن و شارباژێڕ ده‌خولانه‌وه، ئه‌ی خۆ له‌وێش پارتی شه‌ڕی په‌كه‌كه‌ی نه‌كردووه!! ئه‌مه ئاگرێكه، ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك له‌چوارچێوه‌ی پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی گه‌لی كوردستاندا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له شوێنێك روو ده‌دات، به‌یانی له شوێنێكی دیكه رووده‌دات و دڵنیام به زیانی هه‌موو لایه‌ك ته‌واو ده‌بێت".
پرسیار/ ئایا نه‌یاری لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستانه یان داگیركارانی هه‌رێمی كوردستانن؟ بۆچی به‌مشێوه‌یه وێنای ده‌كه‌ن؟
دڵشاد شه‌هاب له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا گوتی: "من له‌و باوه‌ڕه‌دام، هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی وڵاتی عێراق له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌موویان هه‌ڵوێستی روون و ئاشكرایان له‌وباره‌یه‌وه هه‌بووه، له‌كاتێكیشدا هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی ده‌ستوورییه و پێناسه كراوه و پێگه‌ی خۆی هه‌یه، بۆچی چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ین حزبێك له دۆخێكی له‌مشێوه‌یه نیشتمانیدا هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه، بۆ نموونه كه هه‌موو جیهان پێناسه‌ی دڕنده‌یه‌كی دژی مرۆڤایه‌تیی بۆ داعش هه‌بووه، خه‌ڵكانێك لێره هه‌بوون گومانیان هه‌بووه له‌وه‌ی كه داعش به دڕنده و تیرۆرست ناو ببات، چ جای له دۆخێكی له‌مشێوه‌یه‌دا چاوه‌رێی ئه‌مه‌ی لێ بكه‌ین".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "ده‌بێت ته‌واوی پێكهاته‌كانی كوردستان و خه‌ڵكی هه‌رێم بیر له‌وه بكه‌نه‌وه، به ئارامی و وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه بكه‌ن و خۆی له‌و یارییه به‌دوور بگرن، كه ئه‌مه یارییه‌كی سیاسیی نێوان حزبه‌كان نییه، له‌ڕاستیدا ئه‌مه به‌شێكی ئه‌و پیلانگێڕییه‌یه كه دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌ئارادایه".