نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆدەبنەوە

تاوتوێی دۆخی عێراق و ناوچەکە دەکەن

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان - دۆمەنیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان - دۆمەنیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا

K24 – هەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دۆمەنیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە هەولێر تاوتوێی دۆخی عێراق و ناوچەکە بکەن.

سەرچاوەیەک بە کوردستان24ی راگەیاند، بڕیارە کاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دۆمەنیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆببنەوە. تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و دۆخی عێراق و ناوچەکە بکەن.

دوێنێ سێشەممە 8/6/2021، دۆمەنیک راب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوونەوە. وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق دووپاتکردەوە، ھەروەھا خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی هەماهەنگی و ھاریکاری لە بوارەکانی ئابووری و رۆشنبیری و پاڵپشتی وەبەرهێنان و برەودان بە دەرفەتی گەشەپێدان و پێشکەوتن بۆ عێراق دەربڕی.

Fly Erbil Advertisment