فازڵ به‌شاره‌تی: ئه‌وه‌ی ئێستا په‌كه‌كه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان ده‌یكات له‌سه‌رده‌می رژێمه‌كانی به‌غداش رووینه‌داوه
ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌ڕه به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، زیانی گه‌وره‌تریی به‌دوادا دێت و زۆرترینی ئه‌و زیانانه‌ش به خودی په‌كه‌كه ده‌كه‌وێت

K24- هه‌ولێر:
فازڵ به‌شاره‌تی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ئامانج و ئه‌جێندای په‌كه‌كه له هێرش و په‌لاماره‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا هاتووه‌ته ئاراوه، دۆخێكی نائاسایی و نه‌خوازراوه، به‌تایبه‌ت له ناوچه سنوورییه‌كانی زاخۆ تا ده‌گاته سیده‌كان.
ئه‌م گوتانه‌ی فازڵ به‌شاره‌تی له‌كاتی میوانداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـدا هاتوون و گوتی: رۆژانه خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی بۆردومانی مووشه‌كی و هێرشی سوپای توركیا، كه دۆخێكی خراپی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌دا سه‌پاندووه، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ بوونی په‌كه‌كه له‌و ناوچانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به‌هانه‌ی داوه‌ته سوپای توركیا بۆ له‌شكركێشیكردن بۆ ئه‌و ناوچانه و زیانێكی زۆری گیانی و ماددی به خه‌ڵكی ناوچه‌كه گه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، به‌و دۆخه‌ی ئێستا له ئارادایه، زوڵم و سته‌مكارییه‌كی گه‌وره له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ده‌كرێت، چونكه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه به‌جێماوی ئه‌نفالكراوه‌كان و ده‌یان ساڵی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و چه‌كدارین له‌پێناو ئازادكردنی ناوچه‌كانیان، كه به‌داخه‌وه له‌سه‌رده‌می رژێمه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق و ساڵانی سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردووش له‌كاتی هێرشی به‌ریتانیانش نه‌كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرش و بۆردومانی له‌مشێوه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات، زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م تێیدا كورده و ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌ڕه به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، من له‌و باوه‌ڕه‌دام، كه زیانی گه‌وره‌تریی به‌دوادا دێت و له‌و زیانانه‌ش به‌شی هه‌ره زۆری به خودی په‌كه‌كه ده‌كه‌وێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و ناوچانه‌ی ئێستا په‌كه‌كه له خه‌ڵكی كوردستان حه‌رامی كردووه، ئه‌و ناوچانه‌ن كه شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی له‌سه‌ری له‌سێداره درا، هه‌مان ئه‌و ناوچانه‌ن كه شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانی و مه‌لا مسته‌فای بارزان و بارزانییه‌كان خه‌باتیان تێدا كردووه و به‌سه‌دان و هه‌زاران قوربانی له‌پێناو ئه‌و ناوچانه دراون.
گوتیشی: به‌داخه‌وه بۆ په‌كه‌كه كه هه‌ر شوێنێك هێزی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زێدی خۆیان بۆی بچن، به نیشانشكێن ده‌یانكه‌نه ئامانج و به بۆمبی چێندراو شه‌هیدیان ده‌كه‌ن و ناویان له‌و ناوچانه ناوه "هه‌رێمی گه‌ریلا".
H.B