عه‌لی حوسێن: په‌كه‌كه مه‌یدانی شه‌ڕی خۆی جێهێشتووه و ئه‌جێندای وڵاتانی هه‌رێمی له دژی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كات
ئه‌گه‌ر ئامانجی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه خه‌بات بێت، بۆچی ئه‌و ملیۆنان كورده‌ی له باكووری كوردستان جێهێشتووه و ناپرسێت مافه‌كانی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه له كوێیه!

K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی هێرشه‌كانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئه‌و كۆسپانه‌ی خستوویه‌ته به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال، عه‌لی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییە نیشتمانی و کوردستانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند، پەکەکە باکووری کوردستان کە بە حیساب مەیدانی خەبات و تێکۆشانییەتی جێهێشتووە و ئەجێندای ولاتانی ئیقلیمی لە دژی هەرێمی کوردستان جێبەجی دەکات.
ئه‌م گوتانه‌ی عەلی حوسێن له‌كاتی به‌شداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی دهنگوباسی کوردستان24ـدا هاتوون و راگەیاند پەکەکە باکووری کوردستان کە بە حیساب مەیدانی خەبات و تێکۆشانی خۆیه‌تی جێهێشتووە و، ئەجێندای وڵاتانی ئیقلیمی لە دژی هەرێمی کوردستان جێبەجی دەکات، هەروەها راشیگەیاند پەکەکە بوەتە داردەستی ناحەزانی کوردستان و جیىەجێکاری پیلانگێڕییه‌كانی نه‌یار و دوژمنانی کوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ر له سه‌ره‌تاوه په‌كه‌كه بووه‌ته سه‌رئێشه بۆ خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئه‌گه‌ر ئامانجی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه خه‌بات بێت، بۆچی ئه‌و ملیۆنان كورده‌ی له باكووری كوردستان جێهێشتووه و ناپرسێت مافه‌كانی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه له كوێیه! هاوكات ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی خه‌بات و تێكۆشانه، تۆپۆگرافیای باكووری كوردستان به ده‌یان جار ئه‌وه‌نده‌ی جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان شاخ و دۆڵی هه‌یه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، تا ئێستاش روون نییه ئامانجی دروستبوونی په‌كه‌كه چییه! بۆچی دامه‌زراوه و مه‌به‌ستی چییه! هه‌موو لێكدانه‌وه‌ی توێژی سیاسه‌تمه‌داران خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یان بۆ په‌كه‌كه هه‌یه، كه ئه‌جێندای دژی كورد و كوردستان جێبه‌جێ ده‌كات و روون و ئاشكرایه، كه په‌كه‌كه جێبه‌جێكاری كارنامه‌ی ئه‌و پیلانگێڕیه ههرێمایهتیهیه، كه بۆ لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان داڕێژراوه.
سه‌باره‌ت به‌و كێشانه‌ی په‌كه‌كه بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ش بۆ سه‌ر زێدی خۆیان خوڵقاندوویه‌تی، عه‌لی حوسێن گوتی: ئه‌و رێككه‌وتنه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به گشتی و به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامدراوه، ئه‌وانه‌ی كه نه‌یانده‌ویست ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌نجام بدرێت و دژایه‌تی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان ده‌كرد، ئێستا په‌كه‌كه ئه‌و ئه‌جێندایه‌یان بۆ جێبه‌جێ ده‌كات، روون و ئاشكراشه كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ئه‌جێندایه چ لایه‌نێكی هه‌رێمییه و ئامانج و مه‌به‌ستی چییه، كه دوور و نزیك هیچ خزمه‌تێكی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ناكات، جگه له زیانپێگه‌یاندن نه‌بێت.
H.B