حه‌یده‌ر شه‌شۆ: گرووپەکانی پەکەکە و حەشدی شەعبی لەناو شنگالدا ماون
حکومەتی عێراق بە هیچ شیوەیەك پابەندی رێککەوتنی نیوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە شنگال نەبووە

K24- هه‌ولێر:
حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزه‌كانی ئێزیدخان لە شنگال بە کوردستان24ی راگەیاند، گرووپەکانی سەر بە پەکەکە و حەشدی شەعبی لەناو شنگالدا ماون و، حکومەتی عێراق بە هیچ شیوەیەك پابەندی رێککەوتنی نیوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە شنگال نەبووە.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ نیگەرانی خۆی له‌وه‌ش دەربڕی، كه نەتەوە یەکگرتووەکان وەك پیویست کاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال نەکردووە، لەکاتێکدا دەیان کەمپی ئاوارەکان له عێراق داخراون و ئاوارەکان گەڕێندراونەتەوە سه‌ر زێدی خۆیان، بەڵام هیچ زەمینەسازیەك بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال نەکراوە.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ گوتیشی: حكومه‌تی عێراق ئێستا ناونیشانی نوێ به‌و هێز و گرووپانه ده‌دات، كه به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت شنگال جێ بهێڵن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وایه‌تی به‌و هێز و گروپه چه‌كدارانه بدات، بۆ ئه‌وه‌ی له شنگال بمێننه‌وه، كه له‌ڕاستیدا هه‌ر ئه‌و گروپ و هێزانه‌ن بوونه‌ته هۆكاری جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و رێككه‌وتنه، به‌تایبه‌ت چه‌كدارانی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی.
فەرماندەی هێزه‌كانی ئێزیدخان جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌موو به‌رپرسیارێتی جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتنی شنگال ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق، كه له‌ڕساتیشدا حكومه‌تی عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕی به‌و رێككه‌وتنه نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كانمان نه‌بووه به‌رامبه‌ر به‌و رێككه‌وتنه، چونكه له ئه‌ركی چاودێریكردنیدا، هیچ فشارێكی بۆ كاراكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه به‌كارنه‌هێناوه.
H.B