كامه‌ران غه‌ریب: به دڵنیاییه‌وه باكوور شوێنى سه‌ره‌كى خه‌باتى په‌كه‌كه‌یه
K24- هه‌ولێر:
كامه‌ران غه‌ریب، چاودێرى سیاسی، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، گێچه‌ڵكارییه‌كانى په‌كه‌كه له ناوچه جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و شه‌هیدكردنى پێشمه‌رگه و وێرانكردنى گوند و دێهاته‌كان، خه‌ڵكی هه‌رێمى كوردستانی نیگه‌رانكردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به دڵنیاییه‌وه باكوور شوێنى سه‌ره‌كى خه‌باتى په‌كه‌كه‌یه.
كامه‌ران غه‌ریب گوتی: "وته‌یه‌كى ئیمامى عه‌لى هه‌یه كه ده‌ڵێت "سته‌م چه‌نده ناشرین بێت، دادپه‌روه‌ری ئه‌وه‌نده جوانه"، ئه‌وه‌ى كه په‌كه‌كه ده‌یكات، سته‌مه له ناو و خه‌باتى چه‌ندین ساڵه‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورد، ئه‌و خه‌باته پاك و ره‌وایه‌ى له هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان كراوه، له ناو و ناتۆره‌ى ناشرین به‌دوور بووه، په‌كه‌كه سته‌م له یه‌ك به‌یه‌كى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، به‌وه‌ى هه‌وڵده‌دات سه‌قامگیری شار و گوند و دێهاته‌كان له رێگه‌ى كارى تیرۆریستییه‌وه تێكبدات".
گوتیشی: "نه‌ك به‌ته‌نیا هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵكو پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستانیش، هه‌موو پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش، رێز له ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرن، به‌ڵام په‌كه‌كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندییه‌وه، وێڕاى ئه‌و هه‌موو هاوكارییه زۆره‌ى له هه‌رێمى كوردستان و حزبه سیاسییه‌كانى هه‌رێم به‌رامبه‌رى ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، په‌كه‌كه نمه‌ك به‌حه‌رامییه‌كى زۆرى به‌رامبه‌ر به هه‌رێمى كوردستان نواند".
كامه‌ران غه‌ریب ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 1992، تاوه‌كو چه‌سپاندنى فیدراڵیه‌ت، په‌كه‌كه شه‌ڕى دژى ئه‌م پارچه‌یه‌ى كوردستان راگه‌یاندووه، كه بووه‌ته هۆكارى شه‌هیدبوونى ژماره‌یه‌ك له رۆڵه‌كانى ئه‌م به‌شه‌ى كوردستان و رێژه‌یه‌كى زۆریش خاكى هه‌رێمى كوردستان، به گوند و دێهاته‌كانییه‌وه به ده‌ستى په‌كه‌كه خاپوور كراون، دواى سه‌رده‌مێكى زۆرى كاولكارى و وێرانكاری، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیكرد به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، دیسانه‌وه په‌كه‌كه به شێوازى شه‌ڕفرۆشتن، نه‌یهێشتووه ئارامى و سه‌قامگیری له هه‌رێمى كوردستان بوونى هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به هاتنى سوپاى توركیا بۆ ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان، كامه‌ران غه‌ریب راشیگه‌یاند، په‌كه‌كه وه‌كو به‌شێك له پیلانه ئیقلیمییه‌كان رۆڵ ده‌گێرێت، په‌كه‌كه درێژه‌پێده‌رى په‌یماننامه‌ى میساقى میللى توركیایه، كه له ساڵى 1920 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى توركیاوه په‌سه‌ند كراوه، په‌یماننامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، "ئه‌و وڵاتانه‌ى به‌ره‌نگارى توركیا نه‌بوونه‌ته‌وه، توركیا به‌خاكى خۆی ده‌زانێت"، پێكهاتوون له ویلایه‌تى حه‌له‌ب، ویلایه‌تى موسڵ، هه‌روه‌ك ئاشكرایه ویلایه‌تى موسڵ ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ته‌واوه‌تى ده‌گرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لاوازبوونى هه‌رێم خودى په‌كه‌كه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت، ئه‌و ئه‌زموونه‌ى كه به خوێنى هه‌زاران گه‌نجى ئه‌و وڵاته درووستبووه، ئه‌و ئازادییه‌ى كه ئێمه هه‌مانه، سه‌ره‌ڕاى هه‌موو گرفته‌كان، مه‌ترسى له‌سه‌رى دروست ده‌بێت، په‌كه‌كه لێى به‌رپرسیاره.
له‌باره‌ى هۆكارى هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه، كامه‌ران غه‌ریب روونیكرده‌وه، ئێمه له هه‌رێمى كوردستان رێز له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى په‌كه‌كه ده‌گرین، به‌ڵام ئه‌وان رێز له ئێمه ناگرن، ئه‌وان له قۆناغى رزگاریخوازانه‌ى خۆیانن، ئێمه له قۆناغى حوكمدارین و خه‌ریكى بوونیادى وڵاتى خۆمانین، به هه‌وڵ و ماندووبوونى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى و نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكى حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان چالاكن، به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى پشتیوانى بۆ قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان.
روونیشكرده‌وه، په‌كه‌كه به پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی هه‌رێمه و دژى ئه‌و ره‌وته حوكمداریه وه‌ستاوه‌ته‌وه، ئێمه له هه‌رێمى كوردستان هاوكاری هێزه نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كانى پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان ده‌كه‌ین، به‌و مه‌رجه‌ى كه ئه‌وانیش رێز له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بگرن، به دڵنیاییه‌وه باكوور شوێنى سه‌ره‌كى خه‌باتى په‌كه‌كه‌یه، ئێمه له زووه‌وه هاوكاری په‌كه‌كه ده‌بین، ئه‌گه‌ر رێز له دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بگرن، پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه، كه هاوكار و هه‌ماهه‌نگى هه‌موو پارچه‌كانى كوردستانى گه‌وره بووه، به‌تایبه‌تیش بۆ پارتى كرێكارانى كوردستان ناسراو به په‌كه‌كه، كه ئێستا له ژێر كۆمه‌ڵێك ناوه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و ناسنامه‌ى خۆی له‌ده‌ستداوه، تۆ نازانى به چ ناوێك بانگى په‌كه‌كه بكه‌ى.
كامه‌ران غه‌ریب گووتیشى: پێشتر هه‌وڵێك له‌لایه‌ن جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى هه‌بووه كه ئاشته‌واییه‌ك له توركیا له‌نێوان "گه‌لى كورد و تورك" بێته ئاراوه، ئه‌م ره‌وته زۆر به‌ره‌و پێشه‌وه رۆیشتبوو، ده‌مانبینى ئه‌و كوردانه‌ى كه به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیایان ده‌كرد، سه‌نگی خۆیان هه‌بوو، به‌تایبه‌تى ئه‌و هێزانه‌ى كه جه‌ماوه‌رێكى باشیان له باكوور هه‌بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه شكاندنى ئاگربه‌سته یه‌ك له دوایه‌كه‌كان و راگه‌یاندنى جه‌نگ دژى توركیا و بردنى شه‌ڕ بۆ نێو كۆڵانه‌كانى جزیره و ماردین، سه‌نگه‌ر به‌ستن له‌نێو كۆڵانه‌كانى ئه‌و شارانه، بووه هۆی ئه‌وه‌ى ئه‌م هه‌وڵه‌ى ئاشتى له‌باربچێت و لاوازبێت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌رێمى كوردستان خۆی له‌هیچ ده‌رفه‌تێكى ئاشتى لانه‌داوه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگه‌ى كه په‌كه‌كه بۆ گوندنشینان و دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان دروستى كردووه.
تایبه‌ت به به‌رپه‌چدانه‌وه‌ى په‌كه‌كه له ئێستادا، كامه‌ران غه‌ریب باسی له‌وه‌ش كرد، به‌رگریكردن له ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان مافى سه‌ره‌كى ئێمه‌یه، ئه‌وه‌ى كه هه‌یه موزایه‌ده‌ى سیاسی هه‌ندێك حزبی لۆكاڵییه له هه‌رێمى كوردستان، كه ده‌زانن سه‌نگ و پێگه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ناوچه‌یی و جیهانییه، وێڕاى سه‌نگى پارتى له‌هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان، سه‌ربارى هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانى "سه‌رۆك بارزانى"، "نێچیرڤان بارزانی" و "مه‌سرور بارزانی"، به كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و پێگه نێوده‌وڵه‌تییه‌ى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌تى، پێویسته ئاشتى و سه‌قامگیری باكوورى كوردستان بپارێزین، تا ئه‌و ئاسته‌ى كه په‌كه‌كه و حكومه‌تى توركیا له‌سه‌ر یه‌ك مێز دابنیشن، پێویسته په‌كه‌كه رێز له سه‌روه‌ری هه‌رێمى كوردستان بگرێت، ناكرێت شه‌ڕى خۆی بهێنێته ناو ماڵى ئێمه.
گوتیشی: هه‌ندێك حزبیش دوور یان نزیك، له رووى ئایدۆلۆژییه‌وه له په‌كه‌كه نزیك نین، ته‌نیا دژایه‌تى پارتى كۆیان ده‌كاته‌وه، هۆكاره‌كه‌شى سه‌نگ و قورسایی پارتى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌یه، ئه‌وان پێیان وایه "دوژمنى دوژمنه‌كه‌م دۆستمه" پێڕه‌و ده‌كه‌ن، له زۆربه‌ى بۆنه‌كاندا كاتێك پرسیار له جه‌نابی "سه‌رۆك بارزانى" كراوه، كه ئایا په‌كه‌كه تیرۆریسته، له‌به‌ر كوردبوونى په‌كه‌كه "سه‌رۆك" ناوى ئه‌وانى وه‌ك تیرۆریست نه‌هێناوه، له‌به‌رامبه‌ردا یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، په‌كه‌كه‌یان خستووه‌ته نێو لیستى تیرۆره‌وه، كه زیانێكى زۆر به ناوبانگى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى پارچه‌كانى كوردستانى گه‌وره ده‌گه‌ێنێت.
ك.ب