عه‌مار حه‌كیم: نابێت زمانى هه‌ڵبژاردن پاره و چه‌ك و ترساندن بێت
"هاووڵاتى عێراقى له هه‌ڵبژاردنی 2005دا متمانه‌ى به هێزه سییاسییه‌كان هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا متمانه له‌نێوان هاووڵاتى عێراقى و سیاسییه‌كاندا نه‌ماوه"

K24- هه‌ولێر:
عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی 10ى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ، وه‌كو هه‌ڵبژاردنى 2005 نابێت، بوارى ئه‌وه‌شى تێدا نییه تا دوابخرێت.
عه‌مار حه‌كیم گوتی: هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق زۆر مه‌ترسیدارتره و وه‌كو هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2005 نابێت، چونكه له 2005 دیموكراتیه‌ت له عێراق بناغه‌ى بۆ دانراوه، ئێستاش جێگیری ده‌كه‌ین.
گوتیشی: هاووڵاتى عێراقى له هه‌ڵبژاردنی 2005، متمانه‌ى به هێزه سییاسییه‌كان هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا متمانه له‌نێوان هاووڵاتى عێراقى و سیاسییه‌كاندا نه‌ماوه، بۆیه ده‌بێت ئه‌و قۆناغه رووبدات و هه‌ڵبژاردن بكرێت.
عه‌مار حه‌كیم روونیكرده‌وه، ئیراده‌یه‌كى سیاسى به‌هێز له عێراقدا بوونى هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتى خۆی به‌ڕێوه‌بچێت، وێڕاى ئه‌وه‌ش وڵاتانى جیهان پاڵپشتن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت.
عه‌مار حه‌كیم ئاماژه‌ى به‌وه كرد، بۆ ئه‌وه‌ى شكۆی عێراق بگه‌ڕێته‌وه ئاستى جارانى، نابێت رێگه بده‌ین هه‌ڵبژاردن دوابخرێت، بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێكى سیاسی عێراقى، بژارده‌یه‌كى هه‌ڵه‌یه، ناشكرێت زمانى هه‌ڵبژاردن "پاره و چه‌ك و ترساندن" بێت.
ك.ب