په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ "خالید شوانی" و "فارس عیسا" كۆده‌بێته‌وه
بۆ تاووتوێكردنی دۆخی ناوچە کوردستانییەکان بە گشتی و کەرکووك و شنگال به تایبه‌تی كۆده‌بنه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
سامان ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمان به كوردستان24ی رایگه‌یاند، به‌یانی دووشه‌ممه 14ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021 كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان كاتژمێر 10:30ی سه‌رله‌به‌یانی به میوانداری "خالید شوانی" و "فارس عیسا" ده‌بێت.
سامان ئه‌حمه‌د گوتی: هه‌ر یه‌ك له "خالید شوانی"، وه‌زیری هه‌رێم كاروباری دانووستان و "فارس عیسا"، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له عێراق به‌یانی دووشه‌ممه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ن.
سامان ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان به میوانداری "خالید شوانی" و "فارس عیسا"، بۆ تاووتوێكردنی دۆخی ناوچەکوردستانییەکانه بە گشتی و کەرکووك و شنگال بەتایبەتی، له‌گه‌ڵ ئاساییکردنەوەی دۆخی ئه‌و ناوچانه و ئامادەباشی بۆ هەلبژاردنی داهاتووی عێراق.
د.ی