گروپی (G7) به‌ڵێنی سزادانی رووسیا ده‌دات و داواش له چین ده‌كات رێز له بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ بگرێت
سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له گروپی (G7) به‌ڵێنیاندا زیاتر له یه‌ك ملیار ڤاكسین له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی كۆڤاكسه‌وه بۆ جیهان ئاماده بكه‌ن

K24- هه‌ولێر:
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، گروپی (G7) به‌ڵێنیداوه، تا كۆتایی ساڵی 2022 زیاتر له یه‌ك ملیار ڤاكسینی دژی كۆرۆنا دابه‌ش به‌كات، ئه‌ویش به‌و هیوایه‌ی به‌ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر په‌تاكه‌دا زاڵ بن.
ئه‌م گوتانه‌ی جۆنسن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له كۆتایی لوتكه‌ی گروپی (G7)ـدا هاتوون، كه ماوه‌ی 3 رۆژ بوو له باشووری ئینگلته‌را به‌رده‌وامبوو و گوتی: "داوام له هاوتاكانم كرد یارمه‌تیده‌ر بن بۆ ئاماده‌سازی، بۆ ئه‌وه‌ی تا كۆتایی ساڵی 2022 ژماره‌یه‌كی پێویست له ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌سته‌به‌ر بكرێن، تاوه‌كو به جیهان بدرێن"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ئه‌ندام به‌ڵێنیاندا زیاتر له یه‌ك ملیار ڤاكسین له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی پاره‌داركردنی كۆڤاكسه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده بكه‌ن".
له به‌یاننامه‌ی كۆتایی لوتكه‌كه‌دا ئه‌ندامانی گروپی ناوبراو جه‌ختیان له‌سه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی روون و ئاشكرا له‌سه‌ر ئاستی جیهان بكرێت، له‌وانه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌كردن له چین، تاوه‌كو سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بزانرێت.
سزادانی رووسیا:
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ركرده‌ی وڵاتانی گروپی (G7) به‌ڵێنیاندا، رووسیا له‌سه‌ر هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان سزا بده‌ن و به‌وه وه‌سفیان كرد، كه "هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌په‌له و هه‌ڵچووه".
له به‌یاننامه‌ی كۆتاییدا گروپه‌كه دووپاتیكرده‌وه، هه‌موو ئه‌وانه سزا ده‌ده‌ن، كه له‌ناو سنووره‌كانیان هێرشی له‌وشێوه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یان دراوی ئه‌لیكترۆنی به‌خراپ به‌كارده‌هێنن و جۆره‌كانی دیكه‌ی تاوانه‌كانی ئینته‌رنێت ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
له به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌ركرده‌ی وڵاتانی گروپی (G7) داوایان له رووسیا كرد، "لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونێكی به‌په‌له بكات و شرۆڤه‌یه‌كی راستگۆیانه بكات و روونكردنه‌وه‌ی راست و دروست له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌ناو خاكه‌كه‌ی بدات و سنوورێك بۆ كۆمه‌ڵكوژییه بهرنامهبۆداڕێژراوهكان ده‌رهه‌ق به كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ئامرازه سه‌ربه‌خۆكانی راگه‌یاندن دابنێت، هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئه‌نجامدانی هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ئاشكرا بكات، كه له‌ناو خاكی ئه‌و وڵاته له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی تایبه‌ته‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن".
مافه‌كانی مرۆڤ له چین:
هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له گروپی (G7) داوایان له چین كرد، "له هه‌ریه‌ك له هه‌رێمه‌كانی شینگیانگی رۆژئاوا و هۆنگ كۆنگ رێز له مافه‌كانی مرۆڤ بگرێت، كه له شینگ یانگ په‌كین به ئه‌نجامدانی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر كه‌مینه‌كان و له هۆنگ كۆنگیش به بهئامانجردنی چالاكوانانی به‌رگریكار له دیموكراتیه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كرێت".
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌كانمان داوا له چین ده‌كه‌ین، رێز له مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بگرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به شینگ یانگ، هه‌روه‌ها رێز له مافه‌كانی ئازادی راده‌ربڕین و پله‌ی باڵای ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی له هۆنگ كۆنگ بگرێت".
گۆڕانی ژینگه‌یی:
گروپی (G7) پشتیوانی خۆی بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی باجی "زیاتر دادپه‌روه‌رانه" نیشاندا، كه باجێكی توندتر ده‌خاته سه‌ر كۆمپانیاكان و خۆی له هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌ش له دژی راكردن له باج ده‌بینێته‌وه، ئه‌ویش له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نایه‌كسانی.
سه‌ركرده‌ی وڵاتانی گروپی (G7) له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رێككه‌وتن، "به‌رگری له بازرگانی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه بكه‌ن له چوارچێوه‌ی سیسته‌می بازرگانی و چاكسازی ئه‌و بازرگانییه جیهانییه‌دا، كه په‌یڕه‌وی سیسته‌مێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی باج ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیاندا، په‌له له هه‌وڵه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ژینگه بكه‌ن و كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن، تا ساڵی 2030 رێژه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له جیهان بۆ نیوه‌ی ئێستا كه‌م بكه‌نه‌وه و ئاستی هاوكاری دارایی بۆ وڵاتانی هه‌ژار به‌رزتر بكه‌نه‌وه.
H.B