عێراق داوا له توركیا ده‌كات رێز له سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی بگرێت
یه‌حیا ره‌سول: هێزی پێشمه‌رگه به‌شێكه له سیسته‌می به‌رگری نیشتمانی عێراق و قوربانیانداوه و له‌گه‌ڵ ئێمه شه‌ڕیان كردووه بۆ رزگاركردنی خاكی عێراق

K24- هه‌ولێر:
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق داوای له توركیا كرد، رێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرێت و دووپاتیكرده‌وه، رێگه‌ناده‌ن خاكی عێراق بۆ هیچ هێرشێكی تیرۆرستی دژی وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێندرێت.
یه‌حیا ره‌سول، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، عێراق رێز له سه‌روه‌ری خاكی وڵاتانی دراوسێ ده‌گرێت و له‌سه‌ر ئه‌وانیش پێویسته كه رێز له سه‌روه‌ری عێراق بگرن.
یه‌حیا ره‌سوڵ جه‌ختیشی كرده‌وه كه، هێزی پێشمه‌رگه به‌شێكه له سیسته‌می به‌رگری نیشتمانی عێراق و قوربانیانداوه و له‌گه‌ڵ ئێمه شه‌ڕیان كردووه بۆ رزگاركردنی خاكی عێراق.
له‌وباره‌یه‌وه گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق جه‌ختییكرده‌وه، سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی توركیا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا هێرشه‌كان سه‌ركۆنه كراون، له‌سه‌ر هه‌مووان و توركیاش پێویسته رێز له سه‌روه‌ری عێراق بگرن، سه‌روه‌ری خاك و ئاو و ئاسمانی عێراق.
هه‌وره‌ها گوتی: حكومه‌تی عێراقیش كار له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌كات، به‌ڵێ پێشێلكاری روویداوه و له رێگه‌ی فڕۆكه و تۆپخانه‌كانه‌وه، ئێمه نامانه‌وێت خاكی عێراق بۆ هیچ هێرشێكی تیرۆریستی دژی هیچ كام له وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێندرێت و ئێمه رێز له سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاتانه ده‌گرین، له‌سه‌ر ئه‌وانیش پێویسته، رێز له سه‌روه‌ری ئێمه بگرن، هێزی پێشمه‌رگه به‌شێكی له سیسته‌می به‌رگری نیشتمانی عێراق، و قوربانیانداوه، له‌گه‌ڵ ئێمه شه‌ڕیان كردووه بۆ رزگاركردنی خاكی عێراق.
H.B