به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن شه‌ریف له دووره‌وه سه‌یری گونده‌كه‌ی ده‌كات و گۆڕانییه‌كی بۆ ده‌چڕێت
شه‌ڕی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له كانی ماسێ تادێت سه‌ختتر ده‌بێت

K24- هه‌ولێر:
له سنووری شاره‌دێی كانی ماسێ، شه‌ڕوپێكدادان له نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا به‌رده‌وامه و به‌و هۆیه‌شه‌وه 5 گوند چۆڵكراون و زیانی زۆریش به‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه گه‌یشتووه.
شه‌ڕی هه‌ره قورسیش له گوندی كێسته‌یه و ته‌نیا له‌و گونده زیانی یه‌ك ملیار و 700 ملیۆن دینار به‌ر خه‌ڵكی ئه‌و گونده كه‌وتووه و نزیكه‌ی 10 هه‌زار دۆنم باخ و ئاقاری گونده‌كه‌ش سووتاوه.
هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن شه‌ریف كه خه‌ڵكی گونده‌كه‌یه، ویستی سه‌ردانی شوێنی له‌دایكبوونی خۆی بكات، به‌ڵام به هۆی شه‌ڕه‌وه نه‌یتوانی سه‌ردانی گوندی كێسته بكات.
حه‌سه‌ن شه‌ریف بۆ كوردستان24 گوتی: پیلانێك بۆ له‌ناوبردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ئارادایه و بۆ رێگریكردن له‌و پیلانه‌ش، ده‌بێت رێز له پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان بیگرێت و ناكرێت هیچ رێكخراوێك پاساو به دوژمنان بدات.