دادگایەکی عێراق بڕیاری 3 جار له سێداره‌دانی بۆ بكوژی سێ ئه‌ندامی خێزانه كورده‌كه‌ی به‌غدا ده‌ركرد
له‌ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێر له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستگیركرا و دادگاش بڕیاری دادپه‌روه‌رانه‌ی بۆ ده‌ركرد
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق رایگه‌یاند، دادگای تاوانه‌كانی عێراق بڕیاری 3 جار له سێداره‌دانی بۆ بكوژی سێ ئه‌ندامی خێزانه كورده‌كه‌ی شاری به‌غدا ده‌ركردووە، كه له شیلان دارا، ده‌رمانسازی چالاكوان و دایك و باوكی پێكهاتبوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه له ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی عێراقی بڵاوكرایه‌وه، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاندووە، "تاوانباره‌كه له‌كاتێكدا ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه، كه سه‌رقاڵی كرده‌یه‌كی دزیكردن بووە له ماڵی ئه‌و خانه‌واده كورده له شوققهكهیان له شاری به‌غدا".
پێشتریش وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دانپێدانانی تاوانباره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له مانگی سێپته‌مبه‌ری رابردوو له شوێنی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه رووپێوی به‌ڵگه‌كانیان كرد، تێیدا ده‌ركه‌وت كه تاوانباره‌كه سه‌ره‌تا به كوشتنی باوكی شیلان، ده‌ستی پێكرد و دواتر دایكه‌كه و ئینجا شیلانیشی كوشتووە.
تاوانباره‌كه كه ناوی "مه‌هدی حه‌سه‌ن ناسر مه‌ته‌ر"ـه، له‌كاتی دانپێدانانه‌كه‌یدا گوتی: "ئه‌و ئاماده‌كاری پێشوه‌خته‌ی بۆ ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی كردبوو كه مه‌به‌ست لێی دزیكردن بوو" ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوە، "ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی له باوكی شیلان كرد، كه ئه‌گه‌ر پاره‌ی پێ نه‌دات ده‌یكوژێت، به‌ڵام باوكی شیلان ره‌تی كرده‌وه پاره‌ی بداتێ، بۆیه به لێدانی چه‌ند چهقوویهك كۆتایی به ژیانی هێناوە، دواتر كاتێك دایكی شیلان گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه، ئه‌ویشی كوشت، پاشان به‌هه‌مان شێوه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی شیلان، ئه‌ویشی كوشت".
دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه، تاوانباره‌كه به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان رایكردووە، به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركرا و له دانپێدانانه سه‌ره‌تاییه‌كاندا كه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا تۆمار كرابوو و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڵاوكرایه‌وه، تاوانباره‌كه ئاشكرایكرد بوو، ئه‌و بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی قه‌رز چووبووه ماڵی شیلان، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی باوكی شیلان ره‌تی كرده‌وه قه‌رزی پێ بدات، باوكه‌كه‌ی كوشتبوو، دواتر دایكی شیلانی كوشت، ئینجا شیلانیشی كوشتووه.
له‌ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێردا، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانییان تاوانباره‌كه له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیربكه‌ن و دواتر راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیان كرده‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی دادگا به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه كاری یاسایی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و كه‌یسه بكات.
جێگای ئاماژه‌یه، كوشتنی كچه چالاكوانی ده‌رمانسازی كورد و دایك و باوكه‌كه‌ی، كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌تایبه‌ت كه له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا شیلان له‌گه‌ڵ تیمی فریاگوزاری ته‌ندروستی رۆڵێكی كارای له تیماركردنی برینداراندا ده‌بینی، هه‌ر بۆیه گومانی ئه‌وه خرایه سه‌ر كوشتنه‌كه‌ی، كه به‌هۆی چالاكییه‌كانی له خۆپیشاندانه‌كاندا، وه‌ك چالاكوانانی دیكه تیرۆر كرابێت.
H.B