عێراق له دژی له‌شكركێشییه‌كه‌ی توركیا ده‌ست به جووڵه ده‌كات
یه‌حیا ره‌سول: رێگه ناده‌ین خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر هیچ وڵاتێك به‌كاربهێندرێت.. بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكیش ده‌بێت توركیا زانیاریمان پێ بدات عێراق خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
یه‌حیا ره‌سول، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، له دژی "ده‌ستدرێژییه‌كانی" توركیا بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق "ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان" ده‌ستیان به جووڵه كردووه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا یه‌حیا ره‌سول گوتی: "جووڵه‌یه‌كی دیپلۆماسی له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و دیپلۆماسیه‌تی عێراقه‌وه له‌باره‌ی ده‌ستدرێژییه دووباره‌بووه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق له‌ئارادایه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ده‌ستووری عێراق جه‌خت له‌سه‌ر رێزگرتن له سه‌روه‌ری ته‌واوی وڵاتان ده‌كاته‌وه و دواتریش پێویسته هه‌موو وڵاتان رێز له عێراق و سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی بگرن".
ره‌سول ره‌تیشی كرده‌وه، عێراق به‌وه رازی بێت كه خاكه‌كه‌ی بۆ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی به‌رامبه‌ر هیچ وڵاتێك به‌كاربهێندرێت، پێویسته توركیاش سه‌روه‌ری عێراق له‌به‌رچاو بگرێت و گوتی: "هه‌ر كاتێك زانیاری له ههرلایهنێكهوه به توركیا گه‌یشت، ده‌بێت ئه‌و زانیارییانه به عێراق بدات، عێراق خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه جۆره دۆخانه ده‌كات".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، كه به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه سوپای توركیا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه چڕكردووه‌ته‌وه و به پاساوی بوونی په‌كه‌كه له‌شكركێشی بۆ ئه‌و ناوچانه كردووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه تا ئێستا وێڕای شه‌هیدبوون و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سڤیل، زیانی زۆری ماددیش به‌ر ئه‌و ناوچانه كه‌وتووه و به سه‌دان گوندیش چۆڵ كراون.
خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ش به‌رده‌وام داوا له په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، له ناوچه‌كانیان بچنه ده‌ره‌وه و چیتر به‌هانه نه‌ده‌نه ده‌ست توركیا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناوی ئۆپه‌راسیۆن و پاساوی بوونی په‌كه‌كه له‌شكركێشی نه‌كات و خاكی هه‌رێمی كوردستان داگیر نه‌كات.
چاودێرانیش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له‌و ناوچانه ده‌یكات، جێبه‌جێكردنی پیلانگێڕی و ئه‌جێندایه‌كی هه‌رێمییه بۆ لاوازكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی، به‌تایبه‌ت كه دواجار له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری قه‌زای ئامێدی و شنگال و شوێنه‌كانی دیكه، هێرشی سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هید و بریندار بوون و دوو ئهفسهریشییان رفاند.
H.B