هێزی هاوپه‌یمانان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی كۆبوونه‌وه
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌یی خۆی بۆ هاوكاریكردنی پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80 و كۆكردنه‌وه‌یان له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نیشاندا

K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ، ویلیا‌م دەیڤز، بەرپرسی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری، کە چەند ئەفسەرێکی هێزەکانی ئەڵمانیای لەخۆ گرتبوو، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی له وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا نەبەز سەڵاح سدیق، بەڕێوەبەری چاکسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، دوایین بەرەوپێشوەچوونەکانی پرۆسەی چاکسازیی لەناو هێزەکانی پێشمەرگە خستە روو، دواتر داوای هاوکاری و پاڵپشتی زیاتری هاوپەیمانانی کرد، بۆ خێراکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی و بەدەستهێنانی دەستکەوت و ئامانجی زیاتر.
لەبەرامبەردا ویلیا‌م دەیڤز، ئامادەیی هاوپەیمانانی، بۆ دابینكردنی راوێژکاری پێویست بۆ ژمارەیەك لەو پڕۆژانەی چاکسازی نیشان دا، کە تا ئێستا نەکەوتونەتە بواری جێبەجێکردن، لەوانەش پرۆژەی یەکخستنەوەی هێزەکانی 70 و 80ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و كۆكردنه‌وه‌یان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە.
هه‌وره‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی هاوپه‌یمانان بۆ کارکردن بۆ پاڵپشتی پڕۆژەی هەماهەنگی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق كرده‌وه.
لە کۆتاییدا، ئامادەیی هێزەکانی هاوپەیمانی نیشاندا بۆ بەشداری و پێدانی راوێژی زیاتر بەو تیمانەی کار لەسەر پڕۆژەکانی چاکسازی دەکەن.

H.B