سه‌رۆكی حكومه‌ت: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتووینەتە رێکەوتنێك كه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هەرێمی کوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌

له‌ مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌ (أثر رجعي) حیساب ده‌كرێت

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق

K24- هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن، كه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌.

له‌ زنجیره‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی گفتوگۆی هاوبه‌شیان بۆ راسته‌ڕێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: خۆشحاڵم ڕایبگەیەنم كە گەیشتووینەتە ڕێکەوتنێك كه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هەرێمی کوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە حيساب دەکرێت بە (أثر رجعي).

هه‌روه‌ها گوتی: سوپاسی سەرۆک وەزیرانم کرد بۆ سەرکردایەتییەکەی و هەروەها سوپاسی حکومەتی فیدراڵیم کرد بۆ پشتیوانیکردنی ڕێککەوتنەکە. ئەمە وەرچەرخانێکی گرنگە و بە یەکەوە بە سەر بەربەستێکی سەختدا زاڵ بووین.

تویته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
تویته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

H.B