ساركۆزى به‌تۆمه‌تى زێده‌ڕۆیی كردن به سامانى ده‌وڵه‌ت دادگایی ده‌كرێت
تۆمه‌تباره به به‌كارهێنانى به‌ڵگه‌نامه‌ى ساخته و خه‌رجكردنى پاره‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردن

K24 - هه‌ولێر:
به‌تۆمه‌تى زێده‌ڕۆیی كردن به سامانى گشتى ده‌وڵه‌ت، له‌كاتى به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردنى 2012، نیكۆلا ساركۆزى سه‌رۆكى پێشووى فه‌ره‌نسا، له به‌رده‌م دادگاى تاوانه‌كانى پاریس ئاماده بوو.
دواى ئاماده‌بوونی ساركۆزى له هۆڵى دادگا، له‌ته‌ك سێ تۆمه‌تباری دیكه دانیشت، كاتێك پڕۆسه‌ى دادگایی كردن ده‌ستىپێكرد، ساركۆزى بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیاره‌كان سه‌ر كورسییه‌كى تایبه‌تى به‌رده‌م دادوه‌ر گوازرایه‌وه.
له‌و كه‌یسه‌دا، 13 كه‌سى دیكه، كه به‌شێكن له كادیرانى رێكخستنى بۆنه‌كان له فه‌ره‌نسا، له‌گه‌ڵ ساركۆزى تۆمه‌تبارن، له‌نێویاندا "به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تی" له‌وساته‌وه له گشت دانیشتنه‌كانى دادگا ئاماده ده‌بن، ساركۆزى له رێگه‌ى پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه "تیری هرتزووگ" تا ئێستا به‌شدارى دانیشتنه‌كانى دادگایی كردووه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان خۆی له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا ئاماده‌بووه.
به‌پێى زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كان، تۆمه‌تى به‌كارهێنانى به‌ڵگه‌نامه‌ى ساخته، بۆ خه‌رجكردنى پاره‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردن خراوه‌ته پاڵ ساركۆزى، هه‌روه‌ها بڕێكى زۆرى پاره‌ى ده‌وڵه‌تیشى به نایاسایی بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵمه‌ته‌كانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌كارهێناوه، سزاكه‌ى ره‌نگه ساڵیك به‌ندكردنى تێدابێت، یان به بڕی 3 هه‌زار و 750 یۆڕۆ سزا بدرێت.
پێشتریش نیكۆڵا ساركۆزى، سه‌رۆكى پێشووى فه‌ره‌نسا، حوكمى به‌ندكردنى دووساڵى له‌لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانى پاریس بۆ ده‌رچووبوو "راگرتنی جێبه‌جێكردن"، به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى و به‌كارهێنانى لایه‌نگرانى، كه بڕى 42.3 ملیۆن یۆڕۆى بۆ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن به‌كارهێناوه، كه ركابه‌رێكى سه‌ره‌كی فرانسو هولاند بوو.
جیرووم لافیه، جێگرى به‌رێوه‌به‌رى هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردنى ساركۆزى، گوتى: ساركۆزى و به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌كه‌ى ئاگادارى به‌هه‌ده‌ردانى ئه‌و بڕه پاره‌یه بوون، فه‌رمانه‌كانیش له كۆشكى ئه‌لیزێ ده‌رده‌چوون.
ساكۆزى له‌دایكبووى 1955ى فه‌ره‌نسایه، له ساڵى 2007 هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردنى به رێژه‌ى 53.2% هاته شوێنى جاك شیراك، ساركۆزی دایكى له پێكهاته‌ى جووه‌كانى یۆنانه، باوكیشى كریستیانه، له‌ساڵى 2012 له ركابه‌ریكردن له‌گه‌ڵ فرانسو هولاند سه‌رنه‌كه‌وت، پڕۆسه‌ى دادگایی كردنى ساركۆزیش تاوه‌كو (22ى حوزه‌یران/یونیۆ)ى ئه‌مساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ك.ب