وه‌زیرێكی پێشوو بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت: ئەم بێدەنگییە بشكێنه
باسی مووچه فه‌رمانبه‌ران ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیرێكی پێشووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئەم بێدەنگییە بشكێنه، میللەت حالی زۆر شڕە و ناڕەزاییەكان رۆژ دوای رۆژ زیاتر دەبن. وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش ده‌ڵێت: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ تا له‌م قه‌یرانه رزگاربین و دڵنیایی ده‌ده‌ینه هاووڵاتیان، مافی كه‌س ناخورێت.
هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته دۆخێك، هاووڵاتیانی ساته‌كان ده‌ژمێرن، به‌سه‌رنجه‌وه ڕاده‌مێنێن، ته‌نیا بۆئه‌وه‌ی بزانن كه‌ی نیوه مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
هاواری بێ مووچه‌ی هاووڵاتیان ئه‌وه‌نده به‌رزبۆته‌وه، كه‌سێك كه 19 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیر بووه، نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات و ده‌پرسیێت، له كابینه‌ی سێ، نه‌وتمان نه‌بوو، به‌ڵام مووچه‌كانمان هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له كۆتایی مانگ دابه‌شده‌كرد، پێشنیاریش ده‌كات، سوود له ئه‌زموونی وه‌زیره‌كانی پێشوو وه‌ربگیرێت، تا پێكه‌وه هه‌نگاوێك بۆ تێپه‌ربوونی قه‌یرانه‌كان بهاوێژن.
پرسی دواكه‌وتنی مووچه‌مان برده ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نیش ده‌ڵێت، ته‌نیا نه‌وتمان له‌به‌ر ده‌سته، تا ده‌شیكه‌ینه پاره دوو مانگی ده‌وێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راگه‌یاندبوو له‌گه‌ڵ سیسته‌می پاشكه‌وتكردنی مووچه، فه‌رمانبه‌ران هه‌موو مانگێك بێ دواكه‌وتن مووچه وه‌رده‌گرن، كه‌چی دوو مانگه هاووڵاتیان چاوه‌ڕوانن، ته‌نها هه‌واڵێكی مووچه بزانن.