عەلی تەتەر: پڕۆژەی کارگەی جووتیار بۆ ئاینده‌ى كشتوكاڵ و جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگه
"یه‌كێك له ئه‌وله‌ویه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم ساخكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ناوه‌خۆیی جوتیارانه"
K24 - هه‌ولێر:
له‌میانی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژه‌ى گارگه‌ى جوتیار، بۆ دروستكردنى "فینگه‌ر له په‌تاته" ، دكتۆر عه‌لى ته‌ته‌ر، پارێزگارى دهۆك رایگه‌یاند، هه‌ر كاتێك مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم هاتبێته دهۆك، بۆ دانانى به‌ردى بناغه‌یه‌ك بووه، یاخوود بۆ كردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌یه‌كى ستراتیژیى، نه‌ته‌وه‌یی، نیشتیمانیى بووه.
راشیگه‌یاند "ئه‌مڕۆ سەرۆکی حکومەت لێرەیە، بۆ پاڵپشتیكردنى جووتیاران و ساخكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ناوه‌خۆیی كوردستان، پێم وایه له هه‌ر وڵاتێك دواى زامنكردنى ئاسایش و سه‌قامگیری، گرنگیدان به ره‌وتى كشتوكاڵ دێت، كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێڕه‌وى ده‌كات، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌مباره‌و پاڵپشته.
پارێزگارى دهۆك گوتی: "ئه‌م پڕۆژه بۆ ئاینده‌ى كشتوكاڵ و جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان ئێجگار گرنگه، كه سوودى بۆ ده‌یان هه‌زار له جوتیارانى كوردستان ده‌بێت، یه‌كێك له ئه‌وله‌وییه‌تى كاروبارى هه‌موو حكومه‌تێكى نیشتیمانى، هه‌وڵده‌دات بۆ به‌بازاڕكردنى به‌رهه‌مى ناوه‌خۆیی، به‌تایبه‌ت له بوارى كشتوكاڵدا، دڵنیاییش ده‌ده‌ینه جوتیارانى كوردستان، كه به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ناوه‌خۆی هه‌رێم، له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه ساخ ده‌كرێته‌وه.
پارێزگارى دهۆك روونیشكرده‌وه: "جوتیارانى كورد، به‌رده‌وام گله‌ییان هه‌بووه كه به‌رهه‌مه‌كانیان له بازاڕێكى تایبه‌ت ساخ ناكرێته‌وه، لێره‌وه به‌ڵێن به جوتیارانى خۆمان ده‌ده‌ین، هه‌موو رۆتینێك له‌به‌رده‌میان لاده‌به‌ین، كارئاسانی بۆ كاروباره‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ین، تاوه‌كو باشتر خزمه‌تى وڵاتى خۆیان بكه‌ن و ره‌وتى كشتوكاڵیش زیاتر به‌ره‌و پێش بچێت.
ك.ب